ئەمریکا پێنجشەممە (17 ئازار) سەرکردە نوێکەی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی خستە نێو لیستی رەشی تیرۆرستانهوه، بە ناوی ئەمیر محەمەد عەبدولڕەحمان مەولا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ وتی مەولا وەک سەرکردەی نوێی گروپە تووندوتیژەکە دیاریکرا دوای ئەوەی کۆماندۆکانی ئەمریکا لە هێرشێکی تشرینی یەکەمدا سەرکردەکەی گروپهكه، ئەبوبەکر بەغدادییان کوشت.
گروپەکە پێشتر ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی وەک سەرکردەی نوێی دیاریکردبوو، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا ددانیان نا بهوهدا کە زانیارییەکی کەم دەربارەی دەزانن -- دواتر دەرکەوت کە داعش نازناوەکەی بەکارهێناوە.
پۆمپیۆ وتی مەولا "پێشتر لە عێراق لە رێکخراوی قاعیدەدا چالاکبووە و ناسراوە بە ئهشكهنجهدانی کەمینەی ئایینیی ئێزیدییەکان".
وتی: "خەلافەتەکەمان لەناوبردووە و پابەند دهمێنینهوه بە لەناوبردنی داعشهوه، جا ههركهسێك وەک سەرکردەی خۆیان هەڵبژێرن."
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوە: "راگەیاندنەکەی ئەمڕۆ بەشێکە لە هەوڵێکی گەورەتر بۆ تێکشکاندنی داعش کە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودهوڵهتی بۆ تێکشکاندنی داعش، پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە."
"بەتەواوی بەناو 'خەلافەتەکە'ی داعشمان لە عێراق و سوریا تێکشکاند و ئێستاش شەڕەکە لەگەڵ لق و تۆڕەکانیان دەکەین لە سەرانسەری جیهاندا."
بەیاننامەکە رایگەیاند: "تەواوی ئەو هەوڵانەی حکومەت دهبنه هۆی تێكشكاندنی داعش لە پهناگا ئهمینهكانیدا، رێگریکردن لە تواناکانی بۆ راكێشانی چەکدارانی تیرۆریستی بیانی، پچڕاندنی سەرچاوە داراییەکانی، رووبەڕووبوونەوەی پڕوپاگەندەی بێبنەما کە لەسەر ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکەنەوە و یارمەتیدانی جێگیربوونی دۆخی ناوچە ئازادکراوەکان لە عێراق و سوریا تا ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان و دەستبکەنەوە بە دروستکردنەوەی ژیانیان."
مەولا وەک تیرۆریستێکی جیهانی ناسێنرا و ناوی خرایە لیستێکەوە کە هەر پشتیوانیکردنێکی بە تاوان لە ئەمریکا هەژماردەکرێت. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشتر خەڵاتی 5 ملیۆن دۆلاری راگەیاندبوو بۆ هەر کەسێک کە زانیاری لەسەر شوێنی مەولا بدات.
تاوانەکانی دژ بە ئێزیدییەکان
مەولا پلەکەی لەناو داعشدا بهرزبووهوه بە فهتوادان بۆ رهوایی بهخشین به بهدووكهوتنی ئێزیدییەکان، هەڵمەتێک کە نەتەوە یەکگرتووەکان وەک جینۆساید ناساندی.
بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "مەولا یارمەتیدەر بووە لە بەڕێوهچوون و هەوڵەکانی رهواییبهخشین به رفاندن و کوشتن و بازرگانیکردن بە کەمینەی ئێزیدییەکانهوه لە باکوری خۆرئاوای عێراق و چاودێریكردنی هەڵمەتە جیهانییەکانی گروپەکە."
داعش هەزاران ئێزیدیی کوشت و هەزارانی تر ژنان و کچانی رفاند و کردنی بە کۆیلە لەکاتێکدا چەکدارانی بەشێوهیهكی تووندوتیژانه به رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبوونەوە.
لە وتارێکی کانونی یەکەمدا کە پشتی بە سەرچاوەی هەواڵگری بەستبوو، رۆژنامهی گاردیان رایگەیاند کە مەولا لە خێزانێكی تورکمانی عێراقیدا پهروهرده بووە -- ئەمەش دەیکات بە یەکێک لەو کەسه كهمانهی عەرەب نین و پلەیان لەناو گروپەکەدا بەرزبۆتەوە.
رۆژنامەکە رایگەیاند کە بەرپرسانی هەواڵگری لە شوێنەکەی دڵنیانەبوون بەڵام پێیانوایە بەدوای بەغدادی کەوتبێت بۆ ئیدلیب، دواهەمین ههرێمی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، کە زۆربەی زۆری لەلایەن تەحریر شامەوە کۆنتڕۆڵکراوە.
پڕۆژەی رووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی، کە بەشوێن چەکدارەکان دەکەوێت، رایگەیاند کە مەولا لە سوپای عێراقیدا لەژێر حوکمی سەدام حسێندا خزمەتیکردووە، پێشئەوەی بچێتە ریزەکانی قاعیدەوه لە عێراق و ببێتە دادوەرێكی گروپەکە.
راشیگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا مەولایان گرت و لە باشوری عێراق زیندانییان کرد و لەوێ پەیوەندیی لەگەڵ بەغدادیدا دروستکرد، کە ئەویش وەک بەشێک لە قاعیدە زیندانیکرابوو.
داعش لهلایهن ئهمریكا و ئیسرائیلهوه دروستكرا.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت