لە رەمادی، کە پایتەختی پارێزگای ئەنبارە لە رۆژئاوای عێراق، دانیشتووانەکە پێکەوە شارەکەیان بنیاتدەنێنەوە دوای رزگاربوونی لەدهست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە کۆتایی 2015.
قائیمقامی رەمادی ئیبراهیم جەنابی وتی: "تیرۆریستەکان وێرانکارییەکی زۆریان ئەنجامدابوو."
وتی: "بەڵام بڕیارماندا رادەستی تیرۆریزم نەبین و دەستمانكرد بە کارکردن پێکەوە بۆ بنیاتنانەوەی شارەکە."
جهنابی ئاماژهی بهوه كرد كه شارەکە سەرکەوتووانە پلانەکانی بنیاتنانەوەی ئەنجامداوە بەپشتیوانی حکومەتی ناوخۆیی و فیدرال لەگەڵ رێکخراوە جیهانییەکان و وڵاتانی بهخشهردا.
وتی: "63,000 یەکەی نیشتەجێبوون خاپور ببوون لەگەڵ نزیکەی 200 قوتابخانە کە بەتەواوی یان نیوەیان تێکدرابوو، جگە لە وێرانبوونی ژمارەیەکی زۆر نەخۆشخانە و پرد و شەقام و دەزگا گشتییەکانی دیکە."
وتیشی: "سەرەتا سەرنجمان خستە سەر هەوڵەکانی دانانەوەی خزمەتگوزارییە گرنگەکانی وەك ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی. دواتر چووینە سەر چاککردنەوەی سێکتەرەکانی پەروەردە و تەندروستی و خانووبەرە."
نەخۆشخانەیەکی 260 قەرەوێڵەیی ژنان و منداڵان لە رەمادی، كه خزمەتگوزاری دابیندەکات بۆ نیو ملیۆن منداڵ و ژن لە ئەنبار، لە کۆتایی شوباتدا کرایەوە.
پردی فەڵەستین لە رەمادی یەکێکە لە گەورەترین پردهكانی پارێزگای ئەنبار و چاککراوەتە و خزمەتدەکات.
كۆمهكی دارایی زیاتر و کۆتایهێنان بە ئاوارەیی
لیستی پرۆژەکانی چاککردنەوەی دەزگای كۆمهكی دارایی بنیاتنانەوەی عێراق لە 2019 دا، 30 پرۆژەی خزمەتگوزاری لەخۆگرت کە تێچوویان گەیشتە زیاتر لە 33 ملیار دینار ( 27 ملیۆن دۆلار).
بەگوێرهی جەنابی، پرۆژەی زێرابی رەمادی چەندین ساڵە لەکارکەوتووە و ئێستا لە تەواوبوون نزیكبۆتهوه و هیوا هەیە خزمەتی زۆرێك لە گەڕەکەکان بکات.
له پرۆژە ستراتیژییەکانی دیکە، فراوانکردنی شەقامی 120ی باشوری رەمادی، کە 56 کیلۆمەتر درێژە و پێشبینیدەکرێت هاوکاربێت بۆ پتەوکردنی ئابوریی شارەکە و پشتیوانی گەشەسەندن و بنیاتنانەوە بکات.
جەنابی وتی سەرباری ئەو پێشکەوتنەی بەدەستهاتووە، ئیدارەی ناوخۆیی هێشتا رووبەڕووی ئالهنگاری بۆتەوە لە پیێدانی كۆمهكی دارایی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە پلانەکانی بنیاتنانەوە.
وتی: "لانیکەم پێویستمان بە 66 ملیار دینار (500 ملیۆن دۆلار) ههیه تا ئەوەی پێویستە ئەنجامبدرێت بۆ بنیاتنانەوە لە زۆربەی سێکتەرەکاندا، وەك سێکتەری نیشتجێبوون، جگە لە دابینکردنی كۆمهكی دارایی پێویست بۆ كردنهوهی دهزگای زیاتری تەندروستی."
حکومەتی ناوخۆیی کاریشدەکات بۆ کۆتایهێنان بە كێشهی ئاوارەیی، بەتایبەتی لهبهر رۆشنایی باشبوونی رەوشی ئەمنی و خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا.
جەنابی وتی: "زیاتر لە 60,000 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ گەڕەکەکانیان لە رەمادی لە چەند ساڵی رابردوودا."
وتیشی: "نزیکەی 3,000 خێزان هێشتا لە کەمپەکاندا دەژین و پێویستیان بە پشتیوانی و قەرەبووکردنەوە هەیە بۆئەوەی بتوانن ماڵەکانیان دروستبکەنەوە و کۆتایی بە ئاوارەییان بهێنن."