هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق سەرکردایەتی شەڕی دژ بە چەکدارانی داعش دەکەن

خالید تائی

هێزە دەستە بژێرەکانی عێراق بەشداریده‌كه‌ن له‌ ئۆپەراسیۆنێكدا بۆ کردنە ئامانجی حەشارگەکانی داعش لە چیاکانی بادوش لە پارێزگای نەینەوا وەك لەم وێنەیەدا له‌ 14 شوبات 2020 دەردەکەوێت. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق]

هێزە دەستە بژێرەکانی عێراق بەشداریده‌كه‌ن له‌ ئۆپەراسیۆنێكدا بۆ کردنە ئامانجی حەشارگەکانی داعش لە چیاکانی بادوش لە پارێزگای نەینەوا وەك لەم وێنەیەدا له‌ 14 شوبات 2020 دەردەکەوێت. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق]

شرۆڤەکاران دەڵێن ئاستی توانای هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە بەره‌نگاربوونەوەی شانە نوستووەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە سەرکەوتنەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی "پاڵەوانانی عێراق"دا دەرکەوت لە پارێزگای ئەنبار.

قۆناغی یەکەمی ئەو ئۆپەراسیۆنە کە "له‌سه‌دا 100 عیراقییە"، 12 بۆ 14 شوبات ئەنجامدرا و وەك تاقیکردنەوەیەکی گرنگ بینرا بۆ دەرخستنی تواناکانی هێزەکانی عێراق.

چەند لقێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کرد، وەك یەکەکانی دەوەرییەی سنوور لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و جەزیرە و فوراتی ناوەڕاست و سەڵاحەدین.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند كه‌ بۆ یەکەمجار یەکەکانی هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق موشەکی پێشکەوتوویان هاویشت لەو ناوچابه‌ی ئۆپەراسیۆنەکەیان تێدا ئەنجامدرا "بۆ پاککردنەوەی ئاسمان بۆ فڕۆکە عێراقییەکان تا هێرشی ئاسمانی دژ بە داعش ئەنجامبدەن".

ئەفسەرانی عێراق له‌ فیرقەی 6 ی سوپا وردبینی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانیان دەکەن بۆ پاراستنی ناوچەکانی رۆژئاوای بەغدا لە چەکدارانی داعش وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی پاڵەوانانی عێراق، وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت كه‌ 15 شوبات 2020 بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

ئەفسەرانی عێراق له‌ فیرقەی 6 ی سوپا وردبینی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانیان دەکەن بۆ پاراستنی ناوچەکانی رۆژئاوای بەغدا لە چەکدارانی داعش وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی پاڵەوانانی عێراق، وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت كه‌ 15 شوبات 2020 بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

گوڕی دژ بە داعش 'بێوچانە'

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان تەحسین خەفاجی بە دیارونات وت ئۆپەراسیۆنەکە "له‌سه‌دا 100 عیراقییە".

وتی: "لە شەش قۆڵەوە دەستیپێکرد، پاککردنەوەی شانە تیرۆریستییەکانی لە سنووری رۆژئاوای وڵات لەگەڵ سوریا و ئوردن لەخۆگرتبوو،" جگە لە "کردنە ئامانجی چەند ناوچەیەك کە بۆشایی ئەمنییان تێدایه‌ و چالاکی تیرۆریستییان تێدا بەدیکراوه‌".

خەفاجی وتی هێزە ئەمنییەکانی عێراق "سەلماندیان كه‌ توانایان هەیە بۆ ئەنجامدانی هێرشی گەورەی لەو جۆرە بە لێهاتووییەکی زۆر و پشتبەستن بە شارەزایی و توناکانیان، لە ئەنجامدا دەستکەوتی باشیان بەدەستهێنا".

وتیشی: "ئەوە دەیسەلمێنێت كه‌ هێزەکانمان لە پێگەی باشدان و لە ئاستێكی باڵای پیشەییدا هەڵدەسوڕێن لە بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی دوژمندا بۆ پاراستنی دەستکەوتە ئەمنییەکان."

هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەمنییەتی زیاتر لە 26,000 کیلۆمەتر دووجا خاکیان پاراست، پێنج حەشارگەی تیرۆریستەکانیان لەناوبرد لەگەڵ 25 ئامێری تەقەمەنی و نۆ موشەکی دژە تانك، جگە لە تۆپهاوێژی بەهێز و هاوەن و تۆپ و تفاقی جۆراوجۆر.

خەفاجی وتی: "گوڕی ئۆپەراسیۆنەکان دژ بە تیرۆریستان بێوچانە و هیچ هەلێکیان نادەینێ پشێوی دروستبکەن و پێشێلکاری ئەمنی ئەنجامبدەن و ببنە هەڕەشە بۆسەر ژیانی خەڵك یان سوودوەربگرن له‌ رەوشی سیاسیی ئێستا و خۆپێشاندانەکانی وڵات تا بتوانن جارێكی دیکە دەسەڵاتیان فراوانبکەن."

وتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆڵی پشتیوانی و راوێژکارییان هەیە لەکاتێکدا هێزە ئەمنییەکانی عێراق رۆڵی سەرکردایەتی دەگێڕن لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعشدا.

دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق له‌ 25 شوبات سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنێكی لە چیاکانی خانوکە كرد لە باکوری وڵات کە 39 ئەندامی داعشی تێدا کوژرا.

یەکێك لە کوژراوەکان موفتی داعش بوو لە پارێزگای سەڵاحەدین و یەکێکی دیکە سەرۆکایەتی پشتیوانی دارایی و لۆجیستی گروپەکەی ده‌كرد.

خەفاجی وتی: "هاوپەیمانان بەشداربوون لە دابینکردنی پشتیوانی ئاسمانی بۆ هێزەکانمان لەگەڵ راوێژ و زانیاری بۆ ئەنجامدانی ئەرکی مەزن کە گورزی ئازاربەخشیان لە داعش وەشاند."

وتیشی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ کردنە ئامانجی تیرۆریستان و بەرپەچدانەوەی پلانەکانیان بەردەوامن.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرکردایەتی دەکەن

شرۆڤەکاری ئەمنی سەفا ئه‌عسه‌م بە دیارونای وت: "شارەزایی هێزەکانی عێراق خستوونییەتە پێگەی سەرکردایەتییەوە لە ئاستی وەستانەوە دژ بە تیرۆریزمدا."

وتی: "ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانانی عێراق تەواوکەری ئۆپەراسیۆنەکانی ئیرادەی سەرکەوتنە [...] کە سەلماندی سەرکەوتوو بووە لە چەند مانگی رابردوودا لە پاراستنی خاكێکی زۆردا لە بیابانه‌كه‌ی رۆژئاوا و پارێزگاکانی جەزیرە و دیالە و نەینەوا و سەڵاحەدین."

ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی سەرکەوتن بە هەشت قۆناغ ئەنجامدرا و لە کۆتایی کانونی یەکەمی 2019 تەواوبوو دوای ئەوەی ​​32,000 کیلۆمەتر دووجای لە رۆژئاوای جەزیرە پاککردەوە.

وتی: "ئەو ئۆپەراسیۆنانە زۆر ژمارەی چەکدارانی داعشیان کەمکردەوە و سەرچاوە دارایی و پشتیوانییە لۆجستیەکانیانی لاوازکرد."

وتیشی: "هێزەکانمان ئەمڕۆ توانای تەواوەتییان هەیە بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستان و راوەدوونانیان و لەناوبردنی حەشارگەکانیان و توانای پێویستیشیان هەیە بۆ شەڕ و ئامادەییان، کە لە کاتی شەڕەکانی گرتنەوەی شارەکاندا لە دەستی داعش گەشەیانکرد."

ئه‌عسه‌م وتی: "هێزەکانی عێراق بانکی زانیاری گەورەشیان هەیە لەسەر داعش و لەڕێی دەزگا هەواڵگرییە عێراقییەکانەوە دەتوانن بەرپەچی پلانەکانی گروپەکە بدەنەوە، کە هەوڵی هاتنەوە دەدات و بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیا تووندڕەوەکەی."

شارەزایه‌كی بواری ئەمنی، فازڵ ئەبو رەغیف هەمان بۆچوونی ئەوی هەبوو.

بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق لەسەر لوتکەی هەرەمه‌كه‌ن کە دێتە سەر شەڕکردن دژ بە تیرۆیزم و ئێستاش توانای سەرکردایەتی شەڕ و هەواڵگرییان هەیە."

وتی: "لەڕێی تواناکانی ئەوان و لەڕێی راهێنانەوە توانیمان لە گۆڕەپانەکانی شەڕدا تیژڕەو ببین، بەهۆی هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشەوە هێزەکانمان ئێستا متمانەیان هەیە لێهاتووانە ئۆپەراسیۆنی مەزن و کاریگەر ئەنجامبدەن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

عێراق وڵاتێكی به‌هێزه‌ و ده‌توانێت شه‌ڕ دژی تێرۆریزم بكات. به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س پلانه‌كانی عێراق ئاشكراده‌كه‌ن به‌ به‌هانه‌ی پاراستنی ئه‌منییه‌تی عێراق. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، من گه‌شبینم له‌باره‌ی عێراقه‌وه‌ و هیوای ئایینده‌یه‌كی رۆشن ده‌خوازم. له‌ خودا ده‌پاڕێمه‌وه‌ عێراق بپارێزێت و من بكاته‌ یه‌كێك له‌ سه‌ربازانی قاره‌مانی عێراق تا خزمه‌تی وڵاته‌ ئازیزه‌كه‌م بكه‌م به‌ هه‌موو توانا و خۆشه‌ویستیمه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌م و بۆ سوپا. حه‌سه‌ن جابر محه‌مه‌د، عێراق، نه‌جه‌ف.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌