دادگایەکی بولگاری سزای پێنج ساڵ زیندانی سهپاند بهسهر پیاوێکی سویسریدا لهسهر تیرۆریزم و بە قاچاخبردنی چەك دوای ئەوەی بە پڕچەکی دەستگیرکرا لە رێگای چوونیدا بۆ سوریا لە 2018.
پیاوەکە لە خاڵی سنووری سەرەکی باشوری رۆژهەلاتی بولگاریا لەگەڵ تورکیا دەستگیرکرا دوای ئەوەی باوکی بە دەسەڵاتدارانی سویسرای راگەیاندبوو کوڕەکەی سویسرای بهجێهێشتووە بە ئۆتۆمبیلێك کە پڕ بووە لە چەك.
پاسەوانانی سنووری بولگاریا دوو تفەنگی ئۆتۆماتیك و چەکێکی راوکردن و دەمانچەیەکی سیگ ساوەر و تفاقیان لە ئۆتۆمبیلەکەیدا دەستبەسەردا گرت لەگەڵ 24 چەقۆ و نەخشەیەکی رێگا بۆ چوون بۆ شاری ئیدلیبی سوریا.
پیاوەکە بە دادگایەکی تایبەتی بولگاریای وت بیری نەماوە چۆن سویسرای جێهێشتووە و دواتر خۆی بە بەندکراوی لە بولگاریا بینیوەتەوە.
دادگاکە بڕیاریدا کە رەوشی باشە بۆ دادگایکردن و تاوانابریکرد بە دوو تۆمەت -- تیرۆریزم و بەقاچاخبردنی چەك.
سزادرا بە پێنج ساڵ زیندانی بەڵام دەکرێت داوای پێداچوونەوە بکرێت بۆ سزاکە.
بولگاریا ناوچەیەکی گەورەی پەڕینەوە بوو بۆ ئەو ئەوروپیانەی دهچوونە ناو رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه بەڵام دەستگیرکردن لەسەر سنوورەکان لە 2015 و دواترهوه کەمیکردووە.
سێ سوری کە دانیشتووی ئەڵمانیا بوون هەر یەکەیان بە شەش ساڵ زیندانی سزادران لە بولگاریا لە 2017 لهسهر هەوڵدان بۆ چوون بۆ شەڕکردن له سوریا.
لەنێوان 2015 بۆ 2017 بولگاریا سێ فەرەنسی و سێ هۆڵەندی و پێنج ئەڵمانیی دیپۆرتکردەوە بۆ وڵاتەکانیان لەسەر "چالاکی تیرۆریستی".
لە 2016 بولگاریا یەکێك لە ژنبراكانی ئەنجامدەرێکی تەقەکردنهكهی گۆڤاری چارلی هێبدۆی دیپۆرتکردەوە بۆ فەرەنسا دوای دەستگیرکردنی لەسەر رێگای چوونی بۆ ناو داعش لە سوریا.