هێرشه ئاسمانییه‌كان به فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو پێنج چه‌كداری لایه‌نگری ئێرانیان كوشت له پارێزگای دێره زوور له خۆرهه‌ڵاتی سوریا له نزیك سنووری عێراق، رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ یه‌كشه‌ممه (8 كانونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه هێرشه‌كانی دره‌نگانێكی شه‌ممه "بنكه‌كانی هێزه‌كانی ئێران و میلیشیاكانی هه‌واداریان" كرده ئامانج له لێواری شارۆچكه‌ی ئه‌لبو كه‌مال.
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، رامی عه‌بدلوڕه‌حمان به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "پێنج چه‌كدار كوژران كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك سوری نه‌بوون" بێئه‌وه‌ی ئاماژه به نه‌ته‌وه‌كانیان بكات.
وتی سه‌ربازانی رژێم و هێزه‌كانی ئێران و چه‌كدارانی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران، به‌وانه‌ی عێراقیشه‌وه، له كه‌ناراوه‌كانی خۆرئاوای روباری فورات بوونیان هه‌یه.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانیی هێزه كوردیه‌كانی ده‌كات له شه‌ڕی دژبه "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له كه‌ناراوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی روباره‌كه.
هاوپه‌یمانان له رابردوودا دانیانناوه به‌وه‌دا كه هێرشی ئاسمانییان له‌دژی چه‌كدارانی سه‌ر به رژێم ئه‌نجامداوه، به‌ڵام هه‌ر جۆره بهشداریكردنێكیان له هێرشه ئاسمانییه‌كانی شه‌ممه‌دا ره‌تكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا یه‌كشه‌ممه، هاوپه‌یمانان رایگه‌یاند كه "هیچ هێرشێكی ئاسمانییان ئه‌نجامنه‌داوه له سوریا له 7 كانونی دووه‌م 2019".
هێرشه‌كانی شه‌ممه دواهه‌مین هێرش بوون له زنجیره هێرشێكی هاوشێوه‌دا.
به‌گوێره‌ی رێكخراوه‌كه، 10 چه‌كداری عێراقی له چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی‌دا له هه‌مان ناوچه له ئه‌یلولدا كوژران كه ئه‌نجامده‌ره‌كه‌یان نادیاربوو.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه له ده‌ستپێكی ئه‌و مانگه‌دا، هێرشه ئاسمانییه‌كان 18 چه‌كداری لایه‌نگری ئێرانیان كوشت.
راشیگه‌یاند كه له حوزه‌یرانی 2018، هێرشه‌كانی نزیك سنووری عێراق 55 چه‌كداری هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمیان كوشت، كه زۆربه‌یان سوری و عێراقی بوون.