سەدان کەس لە شوێنکەوتووانی کەتائیب حیزبوڵای سەر بە ئێران رژانه ناو گۆڕەپانی تەحریرهوه لە بەغدا پێنجشەممە (5 کانونی یەکەم) بۆ چاوترساندنی خۆپیشاندەرانی دژبە حکومەت کە سهركۆنهی رۆڵی تاران دەکەن لە وڵاتەکەیاندا.
گردبوونەوە جەماوەرییەکان، کە زۆرینەیان گەنجن، لە پایتەختی عێراق و شارەکانی باشور لە تشرینی یەکەمەوە بەردەوامن، دژبە گەندەڵی و رۆڵی ئێرانی دراوسێ.
چاودێران دەڵێن ئەندامانی کەتائیب حیزبوڵا -- کە لەلایەن جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبییەوە ئەبو مەهدی موهەندیس سەرکردایەتی دەکرێت -- لەگەڵ چەند میلیشیایەکی دیکە، پەلاماری ژمارەیەك خۆپیشاندەریان دا.
"هاتن بۆ ئێرە بۆئەوەی پاکتاومانبکەن و کۆتاییبهێنن بە خۆپیشاندانەکان،" تەمیم، 30 ساڵ، کە هێلەکێکی خۆپاراستنی لەبەردابوو، به ئاژانسی فرانس پرێسی وت.
رۆژنامەوان زیاد سنجاری بە دیارونای وت میلیشیاکان هاندەرەکانیان نارد بۆ گۆڕەپانی تەحریر لە گەڕەکەکانی نزیکییەوە و دروشم و ئاڵایان بەرزکردەوە کە جیاوازبوون لە داواکارییە نیشتمانییەکان.
وتی ئەوەش هەوڵێكی روون بوو بۆ "وروژاندنی خۆپیشاندەرەکان بەرەو پێكدادانی تووندوتیژانە".
وتیشی خۆپیشاندەرەکان خۆیان راگرت بۆئەوەی شەڕ بەرپا نەبێت و خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەکانیان بەلاڕێدانەبرێن.
ههروهها وتی: "دواجار ئەو هەوڵوێستە ئەندامانی میلیشیاکانی تووڕەکرد و هێرشیانکردە سەر خۆپیشاندەرەکان بە چەقۆ و ئامێری نوكتیژ." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه لانیکەم 25 خۆپێشاندەر برینداربوون و هەندێکیان لە رەوشی ناجێگیردان.
سنجاری وتی فریاگوزاری خێرایان پێگهیشت لە کابینەکانی فریاگوزارییهوه لە گۆڕەپانی تەحریر.
'هەوڵێكی نائومێدانه'
وتی: "ئەوە هەوڵێكی دیکەی نائومێدانه بوو لەلایەن ئهو میلیشیانهوه کە ئێران پشتیوانییان دەکات بۆ بەرپەچدانەوەی خۆپیشاندانه جەماوەرییهكان، کە دەربڕی دەستبەجێ رەتکردنەوەی باڵادەستی و پێێشێلکارییەکانن بەدەستی ئەو گروپانە دژبە گەلی عێراق."
وتیشی میلیشیاکان هەوڵیانداوە خۆپیشاندەران بکوژن و بیانڕفێنن و هەڕەشەیان لە چالاکوانان کردووە و هەواڵ و وێنەی ساختەش بڵاودەکەنەوە بۆ "شێواندن و ناوزڕاندنی خۆپیشاندانەکان".
سنجاری وتی كاتێك هەموو ئەو هەوڵانە شكستیانهێنا، بڕیاریاندا ئەندام و لایەنگرانایان بنێرنە شەقامەکان بۆ چاوترساندنی خۆپیشاندەران و وروژاندنیان بۆ بەرپاکردنی تووندوتیژی.
وتی: "رژێمی ئێران و بهكرێگیراوانی نایانەوێت خۆپیشاندانەکان بەردەوام بن، چونکە سەرکەوتنیان مانای نەمانی کاریگەری و بەرژەوەندییەکانیانە لە عێراق."
وتیشی ئێران و بهكرێگیراوانی "چەندین ساڵە کاردەکەن بۆ پتەوکردنی [نفوزیان] لەسەر حسابی بەرژوەندییەکانی خەڵكی [عێراق] وهیواکانیان بۆ بونیادنانی وڵاتەکەیان و دڵنیابوونەوە لە ئارامی و گەشانەوە و سەربەخۆیی.
سنجاری وتی: "گەلی عێراق بەردەوامدەبێت لە خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەکان تا باڵادەستیی ئێران و هێزە بهكرێگیراوهكانی بەتەواوی نامێنێت و ئامانجەکانیان بهدەستدێنن."