پۆلیس هێرشێکی ئەلەکترۆنیی بەرفراوانی جیهانیی بەرپاکردووە دژی بڵاوکراوە ئینتەرنێتیەکانی پروپاگەندەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، داواکارانی گشتی له بەلجیکا دووشەممە (25 تشرینی یەکەم) وتیان.
ئۆپەراسیۆنەکە وەك بەشێك لە لێکۆڵینەوەی دادوەریی بەلجیکایه دژی ئاژانسی ئەعماقی پروپاگەندەی داعش و ئەفسەرانی نێودەوڵەتی لە یۆرۆپۆل تێدایە.
وتەبێژی داواکاری گشتیی فیدراڵی، ئێریك ڤان دێر سیپت، ئۆپەراسیۆنەکەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام زانیاریی وردی نەدا دەربارەی ماڵپەڕ و ئهكاونته بەئامانجکراوەکان.
وتی: "لەئێستادا لەکارمانخستوون. بەڵام ساویلکە نیین. یەکەمین هێرشی ئەلەکترۆنی 2018 ئەوانهی نەوەستاند لەوەی بگەڕێنەوە."
وتیشی پۆلیسهكان پلانیان هەیە زیاتر دەربارەی ئۆپەراسیۆنەکە بڵێن لە کۆنفرانسێکی هەمان رۆژدا لە بنکەی یۆرۆپۆل لە هۆڵەندای دراوسێ.
ساڵی رابردوو هەواڵگرانی بەلجیکی بەشداربوون لە شەپۆلێك هێرشی ئەلەکترۆنیدا دژی ئەعماق، بەڵام وتەبێژەکە دانی نا بەوەدا كه سەریانسوڕماوە لەوەی چۆن بەخێرایی سەرچاوەکان گەڕاونەتەوە.
لە ئازاری 2016 برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا رووبهڕووی دوو هێرشی خۆکوژی بووهوه کە لەلایەن داعشەوە بەرپرسیارێتیان لە ئەستۆگیرا و 32 کەسیان تێدا کوژرا.