هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەلجیکا: "ترس" هەیە لە گەڕانەوەی جەنگاوەرانی داعش

وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هەماهەنگی سیخوڕی زیاد دەکەن بۆ رێگرتن لە زیادبوونی ژمارەی جەنگاوەری توندڕەو کە لە بەرەکانی جەنگەوە لە سوریا و عێراق دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان، وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، دیدیار رێیندەرس سێشەممە (15 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

رێیندەرس کە لە برۆکسل قسەی دەکرد وتی کە "ترس" هەیە "جەنگاوەرانی بیانی" کە دەگەڕێنەوە بۆ ئەوروپا زیاد بکەن چونکە هێزی هاوپەیمانان "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە سنوری سوریا و عێراق وەدەردەنێن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

هەروەها وتی: "ئەمڕۆ، سوپاس بۆ ئەو پێشکەوتنەی کە ئێمە بەدەستی دێنین لەگەڵ هێزی سەربازی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، دەبینین کە شار و سەرجەم پارێزگاکان بەرەو چاکبوونەوە دەچن."

رێیندەرس دوای کۆبونەوەی لەگەڵ هاوتا فەڕەنسیەکەی، ژین-مارك ئەیرواڵت، دوای ساڵیادی هێرشەکانی پاریس کە لە بەلجیکا پلانیان بۆ دانرابوو وتی: "بەڵام ترس هەیە سەبارەت بە بەرزبوونەی رێژەی گەڕانەوە لەنێو جەنگاوەرانی بیانی بۆ وڵاتانی ئێمە."

رێیندەرس داوای بەهێزکردنی نەك تەنیا "هەماهەنگی و زانیاری گۆڕینەوە لەنێوان فەرەنسا و بەلجیکا، بەڵکو لەگەڵ زۆربەی وڵاتە هاوپەیمانەکانی ئەوروپا و ئەوانی تریش."

هەردوو هێرشە کوشندەکانی پاریس و برۆکسل لەلایەن داعشەوە بەرپرسیارێتیان راگەیەنرا.

سەرەڕای ئەمە، پۆلیسی ئەڵمانیا سێشەممە هەڵمەتێکی ئەنجامدا بۆ سەر 10 ویلایەت دژی گروپێكی ئیسلامی بە گومانی بانگەشەی توندڕەوی و هاندانی 140 گەنج بۆ شەڕکردن شانبەشانی توندڕەوەکانی سوریا و عێراق.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، تۆماس دی مەیزیرە، رایگەیاند کە گروپەکە، بە ناوی 'ئاینە راستەقینەکە'، ئێستا قەدەغە کراوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500