سوپای عێراق سێشه‌ممه (29 تشرینی یه‌كه‌م) له بیابانی ئه‌نبار سێ چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان كوشت و دوو چه‌كداری تریان ده‌ستگیركرد.
سه‌رۆك خێڵێكی ئه‌نبار، قه‌ته‌ری سهمهرمهد عوبێدی به دیارونای وت فیرقه‌ی 7ی سوپای عێراق، كه به‌شێكه له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره، هێزێكی ئاسمانییان دابه‌زاند دوای وه‌رگرتنی زانیاریی هه‌واڵگری ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان به ماتۆڕ به‌ره‌و خۆرئاوای بیابانی ئه‌نبار ده‌ڕۆیشتن.
وتی: "هێزه‌كه پێنج تیرۆریستیان له قووڵایی بیابانهكهدا بینی به سواری ماتۆڕه‌وه" و كه‌وتنه "جووڵه و بهدوایانكهوتن و پێكدادان ڕوویدا، كه بووه هۆی كوشتنی سێ چه‌كدار و ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو چه‌كداره‌ی كه مابوونه‌وه و هێله‌گی بۆمبڕێژكراویان له‌به‌ردابوو".
وتیشی هێزه‌كه دوو هێله‌گی بۆمبڕێژكراو و چه‌ند چه‌كێكی سووكیان به چه‌كداره‌كان گرت.
عوبێدی وتی روماڵێكی ئاسمانی به‌سه‌ر دۆڵه‌كانی حۆران و جه‌عل و سین زیبدا دڵنیایی دا كه "هیچ ترۆریستێك یان حه‌شارگه‌یه‌كی نهێنیی تر له‌و ناوچانه نه‌بوون".
ئهمینكردنی بیابانهكه
ناوبراو وتی هێزه ئه‌منییه‌كان پلانێكیان داڕشتووه بۆ به‌رده‌وامیدان به كۆنترۆڵكردنی بیابانی ئه‌نبار. وتیشی ئه‌وان رێوشوێنیان گرتۆته‌به‌ر كه رێ‌یان پێده‌دات تیرۆرسته‌كان ئاشكرابكه‌ن و دوایانبكهون سه‌رباری ژینگه سه‌خته‌كه‌ی بیابانهكه و فراوانیی ناوچه‌كه و نزیكیی له سنوورێكی 800 كیلۆمه‌ترییه‌وه.
عوبێدی وتی له‌و رێوشوێنانه بریتین له ژماره‌یه‌ك هه‌واڵده‌ر، وه‌ك شوان و كۆچه‌رانی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها دابینكردنی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن بۆیان بۆئه‌وه‌ی زانیاری بگه‌یه‌نین به ئاژانسه هه‌واڵگرییه‌كان.
وتیشی چه‌ند كامێرایه‌كی دوورمه‌ودای چاودێریكردنی شه‌و و تاوه‌ری چاودێریكردن له چه‌ند شوێنێك دانراون كه به‌سه‌ر بیابانه‌كاندا ده‌ڕوانن و مه‌فره‌زه‌ی گه‌ڕۆك راسپێردراون بۆ ئه‌نجامدانی ده‌ورییه و لێكۆڵینه‌وه له جموجۆڵه گومانلێكراوه‌كان.
وتی هه‌روه‌ها، چاودێریكردنی ئاسمانی و ده‌ورییه‌ی درۆنی به‌رده‌وام به‌سه‌ر ناوچه بیابانییه‌كاندا.
عوبێدی وتی بیابانهكه چیتر مه‌ترسییه‌ك نییه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری.
"سوپاس بۆ هه‌وڵه ئه‌منییه‌كان و پشتیوانیی هه‌واڵگریی دانیشتوانی ناوچه‌كه، شاره‌كانمان و ته‌نانه‌ت گونده دوورهدهستهكانیش سهقامگیرتربوون."