به‌رپرسێكی ناوخۆ وتی پڕۆژه‌كان له‌ژێر كاركردندان له قه‌زاكه‌ی خۆرئاوای ئه‌نبار بۆ بونیادنانه‌وه‌ی خانووه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان له‌كاتی شه‌ڕی وه‌ده‌رنانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا.
به‌ڕێوبه‌ری قه‌زاكه، شه‌رحه‌بیل كه‌حلان عوبێدی، چوارشه‌ممه (13 تشرینی دووه‌م) به دیارونای وت ئه‌م هه‌وڵه به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تێكی نوێ له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له قه‌زای به‌غدادی له‌كاتێكدا دانیشتوانی ناوچه‌كه له كه‌مپی ئاواره‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
عوبێدی وتی قه‌زای به‌غدادی هه‌ڵمه‌تێكی بونیادنانه‌وه ئه‌نجامده‌دات به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی.
وتی هه‌ڵمه‌ته‌كه سه‌ره‌تا سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر "خانووه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان له ناوه‌ندی قه‌زاكه، كه كاركردن له 10 خانووی گه‌ڕه‌كی موئه‌سه‌سادا ده‌ستیپێكردووه”.
وتشی دواتر به‌رده‌وامده‌بێت بۆ بونیادنانه‌وه‌ی خانووه‌كانی ئه‌و گوند و ناوچه گوندنشینانه‌ی له سنووری قه‌زاكه‌دان، به‌ئامانجی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی لانیكه‌م 700 ماڵی زیانبه‌ركه‌وتوو له ته‌واوی قه‌زاكه‌دا.
وتی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌كی دارایی پڕۆژه‌كان ده‌كات و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كارگێڕیی ناوخۆیش چاودێری پڕۆژه‌كان ده‌كات بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كاره‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی داواكراون ته‌واوبكرێن.
عوبێدی وتی هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌شداری ده‌كات له سه‌قامگیركردنی ناوچه‌كه‌دا و ئامانجێتی به‌رده‌وامی بدات به گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه له كه‌مپی ئاواره‌كانه‌وه.
وتی به‌رپرسانی ناوخۆ كۆتاییان به قه‌یرانی ئاواره‌یی هێنا له ناوچه‌كه و ئاماژه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ش كه چیتر هیچ دانیشتوویه‌كی به‌غدادی له كه‌مپه‌كاندا بوونیان نییه.
وتی: "ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئاواره بوون بۆ كه‌مپه‌كانی كیلۆ-18 و ناوچه گه‌شتیارییه‌كه‌ی حه‌بانییه گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاره‌كه‌مان."
به‌غدادی دانیشتوانه‌كه‌ی پێكدێت له 30,000 كه‌س، كه زۆربه‌یان شاره‌كه‌یان به‌جێهێشت دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له سه‌ره‌تای 2015 داگیریانكرد.
پێشكه‌وتنی لایه‌نی ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان
عوبێدی وتی كۆمه‌ڵێك هۆكار بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه، گرنگترینیان بریتییه له سه‌قامگیریی بارودۆخی ئه‌منی.
وتی به‌غدادی "ته‌واو ئه‌مینه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره و فیرقه‌ی 7ی سوپا لێره جێگیركراون، له‌گه‌ڵ پیاوانی خێڵه‌كان".
ناوبراو وتی ئه‌و هێزانه مانگانه بیابانه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ر ده‌پشكنن و شاره‌كه‌شیان پاراستووه له "هاتنه‌ناوه‌وه‌ی تیرۆریستان و هێرشه له‌ناكاوه‌كان".
وتی كارگێڕیی قه‌زاكه ئێستا كارده‌كات له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناوچه‌كه و "ته‌واوی پڕۆژه‌كانی ئاو و هێڵه‌كانی كاره‌بایان نۆژه‌نكردۆته‌وه" و شه‌ش خوێندنگه‌یان دروستكردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ چوار خوێندنگه‌ش كه له قۆناغی نۆژه‌نكردنه‌وه‌دان.
عوبێدی وتی ئه‌مه سه‌رباری "كاركردنێكی بێ‌وچان بۆ بونیادنانه‌وه‌ی ته‌واوی شه‌قام و رێگاوبانه‌كانی شاره‌كه".
وتی رێگای جوببه كه سێ كیلۆمه‌تره و ئه‌و رێیانه‌ی دێنه‌وه سه‌ری، به‌ته‌واوی چاككراونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا رێگای نۆ كیلۆمه‌تریی دولاب به‌م نزیكانه ده‌كرێته‌وه.
وتیشی هه‌وڵه‌كانی قه‌زاكه بۆ هاندانی ئاشتبوونه‌وه و لێبورده‌یی فاكته‌رێكن له هاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌دا.