هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

10 ئەندامی داواکراوی داعش لە شەرگات دەستگیرکران

خالید تائی

عێراقیە ئاوارەکان ئامادەکاریدەکەن بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان لە 19 ئەیلول 2017. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی کؤچ و کۆچبەرانی عێراق]

عێراقیە ئاوارەکان ئامادەکاریدەکەن بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان لە 19 ئەیلول 2017. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی کؤچ و کۆچبەرانی عێراق]

هێزەکانی عێراق 10 ئەندامی داواکراوی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد کە خۆیان شاردبووه‌وە لەنێو خێزانە ئاوارەکاندا لە قەزای شەرگاتی پارێزگای سەلاحەدین، بەرپرسێکی ناوچەکە سێشەممە (3 ئەیلول) وتی.

قائیمقامی شەرگات، عەلی ده‌ودەح وتی: "سوپای عێراق و هەواڵگریی پۆلیسی شەرگات پشکنینی ئەمنییان کرد بۆ ئەو خێزانانەی شەممە گەیشتنە قەزاکە لە کەمپی ئاوارەکانی باشوری موسڵەوە."

بە دیارونای وت: "پشکنینەکە بووە هۆی دەرخستنی 10 ئەندامی داعش کە لە لیستی داواکراواندا بوون له‌سه‌ر چەند کەیسێکی پەیوەست بە تیرۆریزمەوە."

وتی کاربەدەستانی ئەمنی دوو پیاوی داواکراویان دەستگیرکرد، کە خۆیان لەنێو خەڵکە ئاوارەکەدا شاردبووه‌وە و بۆ لێکۆڵینەوەیان بردن.

وێنەیەك کە لە 20 ئەیلولی 2018 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە سێ ئەندامی داعش نیشاندەدات کە لە قەزای شەرگاتی سەلاحەدین دەستگیرکرابوون. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی هەواڵگریی عێراق]

وێنەیەك کە لە 20 ئەیلولی 2018 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە سێ ئەندامی داعش نیشاندەدات کە لە قەزای شەرگاتی سەلاحەدین دەستگیرکرابوون. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی هەواڵگریی عێراق]

ده‌ودەح وتی دواتر دەبرێنە بەردەم دادگا.

خێزانە ئاوارەکان دەگەڕێنەوە

ده‌ودەح وتی نزیکەی 150 خێزان گەیشتوونەتە شەرگات، کە زۆربەیان پێشتر دانیشتووی ئەوێ بوون، لەگەڵ هەندێك خێزان کە خەڵکی ناوچەی دیکەی سەلاحەدینن، وەك بێجی و سامەڕا.

وتی ئەوانه‌ بەشێك بوون لە 5,000 خێزان کە بە بڕیارێکی حکومەت لە 23 ئاب دانرابوو بگوێزرێنەوە لە کەمپەکانی ئاوارەیی لە پارێزگای نەینەواوە بۆ چەند کەمپێکی کاتی لە پارێزگاکانی خۆیان، سەلاحەدین و ئەنبار و کەرکوك.

وتیشی ئامانجەکە ئەوەیە بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ ناوچەکانی پێشووی خۆیان، دوای ئەوەی دۆخی ئەمنییان پشکنینی بۆ ده‌كرێت.

ده‌ودەح وتی: "ئەم خێزانانە وەك هەنگاوێکی کاتی لە کەمپی بوستان شیوخ لە قەزاکە نیشتەجێکراون." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ بەڵام "زۆرێکیان خێزانی ئەندامانی داعشن".

وتی پشکنینە ئەمنییەکە هیچ جەختی لەسەر نیگەرانی دەربارەی ئەندامانی ئەو خێزانانە نەکردەوە، "بەڵام دۆخێکی ناقایلی و رەتکردنەوە هەیە لەلایەن خەڵکی شەرگاتەوە بۆیان، بەتایبەتی ئەندامانی خێزانه‌كانی قوربانیانی داعش".

وتیشی ئەو خەڵکە پێشوازی لە بوونی خێزانەکانی داعش لە ناوچەکانیان ناکەن.

نیگەرانیی ئەمنی

ده‌ودەح وتی: "ئەم کێشەیەم لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین، لیوا عەبدولموحسین عەباسی و بەرپرسانی دیکەی ئەمنی تاوتوێکرد و بەڵێنیان پێدام ئەو خێزانانە لە شەرگاتەوە بگوێزنەوە بۆ کەمپەکانی دەرەوەی قەزاکە."

وتی پلانەکە ئەوەیە ئەندامانی خێزانەکانی داعش بگوێزرێنەوە بۆ کەمپەکانی شەهامە لە ناوەندی پارێزگای سەلاحەدین، نزیك بە شاری تکریت.

وتیشی ئامانجی هەنگاوەکە دڵنیاییدانە لە سەلامەتی ئەم خێزانانە و پێدانی کاتی زیاترە بە بەرپرسان تا پلانی برەودان بە ئاشتی و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی دابنێن و جێبەجێی بکەن.

ده‌وده‌ح جەختیکردەوە لە پێویستیی هەنگاوی گەورەتر بەرەو په‌سه‌ندکردنی ژنان و منداڵانی ئەندامانی داعش و جێبەجێکردنی چەند بەرنامەیەکی کاریگەر بۆ تێکەڵکردنەوەیان به‌ کۆمەڵگە رەسەنەکانیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

عه‌بود

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌