چاودێران و چالاکوانە سورییەکان رژێم تۆمەتباردەکەن بەوەی هەوڵی شاردنەوەی ئاستی خراپیقەیرانی سوتەمەنیدەدات کە چەندین سێکتەری ئابوریی پەکخستووە.
پارێزەری سوری بەشیر بەسام بە دیارونای وت کاریگەریی قەیرانەکە ئاشکرایە لە زۆر سێکتەردا و کاریگەریی داناوە لەسەر چەندین لایەنی ژیان، لە گواستنەوەوە بگرە تا نانەواخانەکان و مۆلیدەی کارەبا.
وتی هەندێك نانەواخانە کارەکانیان وەستاندووە بەهۆی نەبوونی مازۆته (نەوتی سوتەمەنی)، ئەوەش پاڵی بە زۆر کەسەوە ناوه بگەڕێنەوە بۆ بەکارهێنانی میتۆدی کۆن بۆ دروستکردنی نان بە دار.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه لەهەمانکاتدا شەقامەکان "بهتهواوی چۆڵن لە ئۆتۆمۆبیل و خۆڵ و خاشاك لە چەندین ناوچە ههڵچنراوه چونکە ئۆتۆمۆبیلەکانی خۆڵفڕێدان سوتەمەنییان نییە کاربکەن".
وتی نەمانی هەندێك خزمەتگوزاریی گواستنەوە توڕەیی بەرفراوانی لێکەوتۆتەوە، تەنانەت لەناو ئەوانەدا كه دڵسۆزی رژێمن، "تا ئەو ئاستەی جنێودان و وتەی نەشیاو بە رژێم و وەزیرەکان دەدرێن بەردەوام لەلایەن ئەو هاونیشتمانیانەی لە سەرەدا وەستاون".
وتی بهڵام هێشتا لە ناو ئەم قەیرانەشدا، میدیای دەوڵەت و دەزگاکانی دیکەی راگەیاندنی لایەنگری رژێم بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی وتەی ئهو بەرپرسانهی رەتیدەکەنەوە قەیران هەبێت و دەڵێن بەرهەمەکانی نەوت زۆرن لە بازاڕ.
بەسام وتیشی: "ئەوان پێیانوایە رێژەی زۆر هاوردە دەکرێت لە دەرەوە و گوایە پیلانێكی نێودەوڵەتی هەیە لە دژیان."
کەمیی سوتەمەنی و قاچاخچێتی
بەسام وتی رێژەی بەنزین بۆ هەر کەسێك لەڕێی کارتی زیرەکی سوتەمەنیەوە 100 لیترە بۆ ئۆتۆمبیلی تایبەت و 350 لیتر بۆ ئۆتۆمبیلە گشتییەکانی گواستنەوە و 25 لیتر بۆ ماتۆڕسایکل.
وتیشی ئەوەی دەدرێت نزیك بەوەش نییە کە خەڵك پێویستێتی.
ههروهها وتی ئەو بڕانەی دانراون بە پارەیەکی کەمتر دەفرۆشرێن کە دەگاتە 225 لیرەی سوری (0.43 دۆلار) بۆ لیترێك، بڕی زیاتریش لە 375 لیرەی سورییەوە (0.72 دۆلار) دەستپێدەکات.
چالاکوان محەمەد بێك کە لە دیمەشقە، بە دیاونای وت هەزاران لیتر بەنزین رۆژانە لە لوبنانەوە بە قاچاخ دەهێنرێن بۆ سوریا لەڕێی خاڵە سنوورییە نایاساییەکانەوە لە باکور و رۆژهەڵاتی لوبنان.
وتی تهنكهرهكانی سوتەمەنی لەو ناوچانە بینراون.
بە دیارونای وت: "چالاکی خێرای قاچاخچێتی لەڕێی بۆرییەوە ئەنجامدەدرێت لە ناوچەی بەعلهبەك کە پێشتر بۆ بەقاچاخبردنی مازۆت لە سوریاوە بۆ لوبنان بەکاردەهات."
وتی قاچاخچێتی بە رێژەیەکی کەمتر لهڕێی ئەو ئۆتۆمبیلانەوە ئەنجامدەدرێت کە تانکی یەدەگی سوتەمەنییان بەستووە یان لهڕێی تەکسی و ئۆتۆمبیلە تایبەتەکانی گەشتیارانهوه کە هاتوچۆی نێوان هەردوو وڵات دەکەن و لە لوبنان بەنزین تێدەکەن.
سکاڵا له کواڵیتی بەنزین
بێك وتی: "زۆربەی بیرە نەوتەکان و پاڵاوگەکان لە دەرەوەی ناوچەکانی رژێمن و دەگەنە لهسهدا 75ی بیرە نەوتەکانی هەموو سوریا."
وتیشی ئەو بڕەی لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێم بەرهەمدێت تێری پێداویستیەکانی بازاڕی ناوخۆیی ناکات.
وتی لە ساڵانی رابردوودا ئێران هەژمارێکی بانکی بۆ سوریا دابینکردبوو لەبەرامبەر گرێبەستی بازرگانی کە زۆر لە سوودی لایەنی ئێرانی بوو.
وتی بەڵام کاتێك پشتیوانیی ئێرانییەکان وەستا، "قەیرانی سوتەمەنی بە شێوەیەکی دراماتیکیانە بەرپابوو"، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه بازاڕی رەش چالاکی خێرا بەخۆوە دهبینێت چونکە سورییەکان رێگای نایاساییان گرتۆتەبەر بۆ دەستکەوتنی سوتەمەنی.
چالاکوانێك لە حەلەب، ئەحمەد سالم، وتی زۆربەی ئۆتۆمبیلە تایبەتەکان و خاوەن تەکسییەکان نیگەرانن لە خراپیی کوالیتی ئەو بەنزینەی لهڕێی کارتی زیرەکی سوتەمەننیەوە وەریدەگرن.
بە دیارونای وت دوای وەستان بۆ بەنزین کە هەندێكجار چەند رۆژێك دەخایەنێت، شۆفێرەکان توشی شۆك دەبن كاتێك دەبینن ئۆتۆمبیلەکانیان لەکاردەکەون بەهۆی خراپیی بەنزینەکەوە.
وتی زیاتر لەوەش، میلیشیاکانی سەر بە رژێم "دەستدەگرن بەسەر ئەو سوتەمەنییەدا كه دەدرێتە بەنزینخانەکان بۆئەوەی زۆرترین بڕی لێببهن بۆ ئەندامەکانیان".
وتی ئەو رەفتارانە کێشەی زۆریان دروستکردووە لە ناوچەکانی رژێم و هەندێك جار پێکدادانی چەکدارییان لێدهكهوێتهوه.