هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئابوری

دیمەشق رووبه‌ڕووی کورتهێنانی سوتەمەنی و شیری منداڵ دەبێته‌وه‌

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

سورییەكان بەڕیز راوه‌ستاون بۆ وەرگرتنی غازی خۆماڵی. [خاوەنی وێنە: محەمەد بەیك]

سورییەكان بەڕیز راوه‌ستاون بۆ وەرگرتنی غازی خۆماڵی. [خاوەنی وێنە: محەمەد بەیك]

ناڕەزایی بەربڵاو لە ناوچەی دیمەشق دروستبووە بەهۆی نەبوونی شیری منداڵ و نەوتی چێشتلێنان و خۆگەرمکردنەوەوه‌، چالاکوانێکی سوری وتی.

چالاکوانێكی ناوچەی دیمەشق، محەمەد بەیك وتی ئەم کاڵایانە لە بازاڕدا نەماون، بەڵام دەکرێت لە بازاڕی رەشدا دەستبکەون بە نرخی زۆر بەرز.

بە دیارونای وت بۆ ماوەی مانگێكه‌، ژمارەیەك کاڵای بنەڕەتی لە بازاڕەکاندا نەماون، بەتایبەتی شیری منداڵ و غازی چێشتلێنان و مازۆت (نەوتی سوته‌مه‌نی).

وتی قەیرانەکە خراپتر بوو دوای ئەوەی رێکخراوە مرۆییەکان، کە شیری منداڵیان دابیندەکرد، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ناوچەکە هەڵپەسارد بەهۆی ئەوەی ئاسایش گەڕاوەتەوە و چیتر ناوچەی شەڕ نیە.

نوسینێك بەسەر نۆرینگەیەکی دیمەشقەوە رایدەگەیەنێت شیری منداڵیان نەماوە. [خاوەنی وێنە: محەمەد بەیك]

نوسینێك بەسەر نۆرینگەیەکی دیمەشقەوە رایدەگەیەنێت شیری منداڵیان نەماوە. [خاوەنی وێنە: محەمەد بەیك]

بەیك وتی: "کورتهێنانی نەوتی سوتەمەنی و کارەبابڕانی بەردەوام زۆر دانیشتووی ناچارکرد داروته‌خته‌ و شتی دیکەی وەك جلی کۆن بسوتێنن بۆ خۆگەرمکردنەوە."

وتی هاوکات، کورتهێنانی غازی چێشتلێنان دەیان رێستۆرانتی شاورمە و مریشکی سورەوەکراو و فەلافلی ناچارکردووە لە پایتەخت دەرگاکانیان دابخەن.

وتیشی: "رێستۆرانتەکانی دیکە چوارقات نرخەکانیان بەرزکردۆتەوە چونکە خاوەنەکانیان ناچاربوون نەوتی سوتەمەنی لە بازاڕی رەش بکڕن."

وتی هه‌روه‌ها وتی کورتهێنانی ئەم کاڵایانە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاڕی رەشدا، بەجۆرێک نرخی شیری منداڵ لە نرخی مامناوەندی 2,500 لیره‌ی سوری (4.85 دۆلار)ەوە گەیشتۆتە 10,000 لیره‌ (19.41 دۆلار).

وتیشی نرخی بتڵێك غاز بەرزبۆتەوە بۆ 9,000 لیره‌ی سوری (17.47 دۆلار).

هه‌روه‌ها وتی: "هەندێك بازرگان ئەم کاڵایانە لەو کەسانە دەکڕن کە دەیانپارێزن بۆ کاتی قەیران بەمەبەستی ئەوەی چاوەڕێبن تا نامێنن و نرخەکانیان بەرزدەبنەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500