http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2019/06/24/feature-02

×
×
ئاساییش |

پێگەكانی داعش تێکده‌شکێنرێن لە دوورگەی حه‌زه‌ر لەلاه‌ن پەرەشوتەوانانه‌وه‌

خالید تائی

image

یەکەکانی دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی پەرەشوتەوانییان لەدژی پاشماوەکانی داعش لە دوورگەی حه‌زه‌ر له‌ باشوری نەینەوا ئەنجامدا لە 23 حوزەیران. [خاوەنی وێنە: دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمی عێراق]

یەکە فڕۆکەوانیەکانی دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمی عێراق 10 پێگەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان تێكشکاند لە دوورگەی حه‌زه‌ر له‌ باشوری پارێزگای نەینەوا، بەرپرسێك دووشەممە (24 حوزەیران) بە دیارونای وت.

لە دوو رۆژی رابردوودا، تێکشکاندنی پێگەکان، کە ئەشکەوت و تونێل و شوێنی پشودانیشیان تێدابوو، بوونە هۆی کوژرانی ژمارەیەك لە پاشماوەی داعش.

یەکەکانی دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم، کە لەژێر سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی 2 دان، ئۆپەراسیۆنێکی پەرەشوتەوانییان ئەنجامدا -- بەناوی "بڵێسەی ئاگر" -- بە پاڵپشتی کۆپتەرەکانی سوپای عێراق و فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

قائیمقامی قەزای حه‌زه‌ر، بەسمان ئەحمەد سوڵتان ئەحمەدی به‌ دیارونای وت ئۆپەراسیۆنەکانی نیشتنه‌وه‌ به‌ په‌ره‌شووت حەشارگەکانی داعشیان لە قوڵایی دوورگەی حه‌زه‌ر کردە ئامانج.

image

ئۆپەراسیۆنەکانی پەرەشوتەوانی ئەمدواییە کە لەلایەن دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمی عێراقەوە لە دوورگەی حەزرا ئەنجامدران لە باشووری نەینەوا، بوونە هۆی تێکشکاندنی 10 پێگەی داعش. [خاوەنی وێنە: دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمی عێراق]

وتی ئۆپەراسیۆنەکان سروشتێكی "نهێنی و وردیان هەبوو لە شوێنپێهەڵگرتنی پاشماوەکانی داعشدا و لێدانیان لەکاتی دروستدا".

وتی هێزەکانی دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم ئاگریان بەردایە شمەکە لۆجستیەکانی چەکداران لەم پێگانە و وتیشی هێزەکان "هێڵی گەیشتنی شمەکیشیان لێ بڕین کە درێژدەبووه‌وە لە دوورگەکەوە بەرەو شارۆچکەی بەیجی لە پارێزگای سەلاحەدین".

ئەحمەدی وتی ئۆپەراسیۆنەکان هێرشی ئاسمانی چڕیشیان تێدابوو بۆ سەر هەشت ئامانجی دیکەی داعش لە دوورگەکە.

دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم هێرشی دەستپێشخەرانە ئەنجامدەدات

وتی: "ناوەندی قەزاکە ماوەیەکی درێژە ئەزموونی سەقامگیری و ئاسایش دەکات بەهۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سەربازییه‌كان و هەڵمەتی گەڕانی بەردەوامه‌وه‌ بۆ پاشماوەکانی [داعش]."

ئەحمەدی وتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمدواییە بەشێکن لە زنجیرەیەك چالاکی دەستپێشخەرانە بە پێشڕەویی دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم بۆ تێکشکاندنی هەوڵەکانی پاشماوەکانی داعش بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان دژی خەڵکی بێتاوان.

وتیشی بەگوێرەی راپۆرتە هەواڵگرییەکان، چەند پاشماوەیەکی داعش لە دوورگەی حه‌زه‌ر ماون و "ئەزموونی کاتێکی سەخت دەکەن بۆ مانەوە بە سەلامەتی و شاردنەوەی پێگەکانیان لە چاودێریی ئاسمانی".

وتی: "هەر ناوچەیەك لە دوورگەی حه‌زه‌ر کە ئۆپەراسیۆنی گه‌ڕان و شه‌نوكه‌وكردنی تێدا ئەنجامدرابێت تیرۆریستان ناوێرن بۆی بگەڕێنەوە. ئەوەی زیاتر [تیرۆریستان] دەترسێنێت دابەزینی کتوپڕه‌ به‌ په‌ره‌شووت به‌ کوالیتی بەرزەوه‌ لەلایەن هێزە تایبەتەکانەوە، لەگەڵ هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان."

ئەحمەدی هیوای خواست کە پلانی چەکدارکردنی دانیشتوانی گوندە دوورەدەستەکانی قەزای حه‌زه‌ر یارمەتی بەتەواوی بنەبڕکردنی پاشماوەکانی داعش بدات.

ئاماژەیکرد بەوەی: "لەمڕووەوە تائێستا هیچ کارێك نەکراوە، بەڵام گەر پلانەکە جێبەجێبکرێت، بەدڵنیاییەوە کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر ئاسایشی ئەم گوندانە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
4
نەخێر

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha