ماوەیەکە رژێمی ئێرانی لە هەوڵدایە بۆ جێگیركردنی ههژمونی دوورمەودای خۆی لە سوریا بە دامەزراندنی ژێرخانی ئایینی و کلتوری بۆ راکێشانی ئەو نەتەوە زۆرینە سوننەیە بەلای خۆیدا.
ئەم هەوڵانە پاڵپشتییهكن بۆ ئامادەیی سەربازی -- میلیشیاکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) -- و خواسته ئابورییەکانی، وەك روونە لە زنجیرەیەك رێکەوتنی ئابوریداکە هەوڵی سوودلێبینیان دەدات.
پارێزەری سوری، بەشیر بەسام بە دیارونای وت ههژمونی ئێران لە دیمەشق و دەوروبەری لە هەموو شوێنێك زیاتر دیارە، ههروهها له پارێزگاکانی دێرەزوور و حەلەب.
وتی بەتایبەتی لەم ناوچانە، پاسداران "سوودیان لەو دۆخە سەختە بینیووە کە مەدەنیەکان پیایدا تێپەڕدەبن بەهۆی درێژەکێشانی شەڕەوە" تا خەڵکی ناوچەکە بە چەند شێوازێك بەلای خۆیاندا رابکێشن.
وتیشی لەڕێگەی پرۆژەی خێرخوازییهوه بە تەرکیز خستنهسهرێكی بەهێز بۆ تائیفیەت و هەوڵەکانی راكێشانی چهكداران، رژێمی ئێرانی هەوڵی گۆڕینی پەیکەربەندیی کۆمەڵایەتی سوریا دەدات، "کە لێدانە لە هاوسهنگی نێوان تائیفەکان".
هەوڵەکانی ئێران بۆ فراوانکردنی ههژمونی لە سوریا برەودان بە مەزهەبی ویلایەتی فەقیهیش (فەرمانڕەوایی ئاخوندان) لەخۆدەگرێت، کە داوای دڵسۆزی دەکات بۆ والی فەقیهـ -- رابەری باڵای ئێران عەلی خامەنەئی.
وتی ئەمە هانی گواستنهوهی دڵسۆزی دەدات بۆ ئێران، لەسەروو سوریاوە و ئیمتیاز دەبەخشێتە پاسداران بەرامبەر ئەو سورییانەی بەڵێنی دڵسۆزی دەدەنە رابەری باڵا.
بەسام وتی ئەمە دەکرێت ئاکامی کارەساتباری هەبێت، "لەبەرئەوەی کارەکانی پاسداران ئاگری شەڕی تائیفی خۆشدەکەن بەڕادەیەکی فراوان".
پاسداران بوونی خۆی بەهێزدەکات
چالاکوانێكی حەلەب، ئەحمەد سالم بە دیارونای وت پاسداران پشتگیریی كردووه له چەند میلیشیایەك لە دێرەزوور بە پارە و چەك، بە قۆستنەوەی بێکاریی بەربڵاو له ناوچەکە و باری خراپی ئابوری بۆ رێککەوتن لەگەڵ سەرکردە خێڵەکییەکان.
وتی بەگوێرەی ئەم رێکەوتنانە، ریشسپییە ناوخۆییەکان "پشتگیریی دارایی مانگانە و کۆمەکی پێویستیان پێدەگات لە رێکخراوەکانی سەر بە پاسدارانەوە، وەكجیهاد بیناو دەزگای شەهید، لەبەرامبەر راکێشانی لاواندا".
وتیشی بەهەمانشێوە لە حەلەب، پاسداران "بەقوڵی چوونەتە نێو پارێزگاکە و چەندین گروپی چەکداری سەربەخۆیان داناوە لەوێ".
ههروهها وتی ژمارەیەکی زۆر لە لاوانی لەم میلیشیانهدا دامەزراندووە و رایکێشاون بە پارە و بەڵینی خۆلادان لە ئەرکی سەربازیی بەزۆری و یەدەگ.
وتی لە دێرەزوور، پاسداران موڵکیشی کڕیوە -- خانو و دوکان -- لەگەڵ زەوی کشتوکاڵی، بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی خۆی.
سالم وتی رێکخراوەکانی سەر بە پاسداران وەك جیهاد بینا و دەزگای مەزارەکانی ئەهل بەیتیش نوسینگەیان لە پارێزگاکە کردۆتەوە، بە ئامانجی بردنەوەی خەڵکی ناوچەکە و راکێشانی چەکدار بۆ پاسداران.
وتی: "ئێرانیەکان ژمارەیەك حوسەینیە و مەزارگەیان کردۆتەوە و حەجیان رێکخستووە بۆ ئەم ناوچانە لە ئێران و عێراقەوە."
وتی لەنێو ئەمانەدا مەزارگەی نەبی عەلی هەیە لە مەحکان، نزیك بە مەیادین لە دێرەزوور، چەند مەزارگەیەك لە شاری دهرایای ناوچەی دیمەشق -- لەنێویاندا مەزارگەی سەکینە کە لەئێستادا نۆژەندەکرێتەوە -- لەگەڵ مزگەوتی نوقتە لە حەلەب.
وتیشی پاسداران نفوزی خۆی بۆ زانکۆی حەلەبیش گواستۆتەوە، کە زۆر خوێندکار کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئایدۆلۆژیاکەیەوە.
ههژمونی ئێران لە دیمەشق
چالاکوانێكی دیمەشق محەمەد بەیك بە دیارونای وت تەنیا ژمارەیەكی کەم کە غوتەی خۆرهەڵاتیان لە دیمەشق جێهێشت، گەڕاونەتەوە.
وتی بەشی زۆری گەڕاوەکان ئەوانەن کە لە دەوروبەری دیمەشق مانەوە و مەرجەکانی گەڕانەوەیان پهسهندکرد، کە تیایدا پهسهندکردنی ویلایەتی فەقیهـ یاخود کارکردنە لەگەڵ پاسداران.
وتی ئەمە روونە لە ناوچەكانی دەوری دیمەشق، کە "شەقامەکان جەنجاڵن بە ئاڵا تائیفیهكانی ئێران و ئهو بۆنانەی لەلایەن گروپە ئایینیهكانهوه رێكدهخرێن".
وتیشی ئەم جۆرە لە چالاکی خاسیەتی سوریی تێدا نیە و رەنگدانەوەی نەریت و کەلەپوری وڵاتەکە نیە، بەڵام لەجیاتی ئەوە ههژمونی ئێران دەردەخات.