هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئایین

شێوازی یادکردنەوەی عاشورا لە سوریا جێی هۆشدارییە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

منداڵێك پارەی بەرزکردۆتەوە لەکاتی بۆنەیەکی ئایینیدا لە ناوچە گوندنیشنەکانی حەلەب. [خاوەنی وێنە: موعاز عەبدولکەریم]

منداڵێك پارەی بەرزکردۆتەوە لەکاتی بۆنەیەکی ئایینیدا لە ناوچە گوندنیشنەکانی حەلەب. [خاوەنی وێنە: موعاز عەبدولکەریم]

ئامادەیی زۆری پیاوانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) یان میلیشیاکانی هەواداری لە بۆنەکانی عاشورادا له‌ سوریا و شێوازی چەکدارانەی یادکردنەوەکە بۆتە جێی هۆشداری لە هەندێك ناوچە.

پیاوی ئایینی سوری، شێخ موعاز عەبدولکەریم کە پێشتر ئیمامی مزگەوتی حەلەب بوو، نیگەرانیی دەربڕی لەوەی پاسداران ئەو بۆنە ئایینیە رەوایەی قۆستۆتەوە بۆ دەرخستنی زیاتری ئامادەیی و زیادکردنی نفوزی لە سوریا.

بە دیارونای وت ئەمە هەنگاوێکی نەگریسە لەلایەن ئێرانەوە نراوە بەمەبەستی فراوانکردنی دووبەرەکی تائیفی لەنێو سورییەکاندا و هەڵگیرساندنی بارگرژی.

وتی بوونی زۆری پیاوانی میلیشیاكانی هەواداری پاسداران لە چەندین نەتەوەی جیاواز، تێبینی دەکرا لە بۆنەکانی عاشورای ئەمساڵدا، كه‌ گەورەترین بۆنەکان لە شەقامەکانی پارێزگاکانی دیمەشق و حەلەب و دێرەزوور بوون.

عەبدولکەریم وتی شێوازی یادکردنەوەکە گۆڕاوە و ئاماژەیکرد بە ئاماده‌بوونی لاوانی بێ زانیاری، لەگەڵ ئەو حاجیانەی کە لە لوبنان و عێراق و بەحرەینەوە هاتبوون بۆ بەشداریکردن لە بۆنەکەدا لە سوریا.

ئاماژەشیکرد بە خەرجیی زۆری ئامادەکارییەکان بۆ بۆنەکە و ئەو دیاریە زۆرانە دابەشدەکران بەسەر منداڵان و بەشداربوواندا، کە وادیاربوو بۆ راکێشانی دڵیان سازکرابوو.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد كه‌ بەشداریکردنی ئەمساڵ زیاتر بۆ ئەوانە بوو کە پەیڕەویی مەزهەبی ویلایەتی فەقیهـ (فەرمانڕەوایی ئاخوندان)یان دەکرد، کە داوای دڵسۆزی دەکات بۆ والی فەقیهـ -- رابەری باڵای ئێران عەلی خامەنەئی.

وتی وتارەکان باسیان لە بابەتە سیاسیەکان دەکرد و پڕبوون لە وروژاندن.

عەبدولکەریم وتی پاوانکردنی ئایین بۆ برەودان بە کارنامەی سیاسی "ئاکامی کارەساتباری دەبێت بۆ کۆمەڵگەی سوری" و هۆشداریشی دا لەوەی پاسداران بوونی خۆی بەهێزتر دەکات لە سوریا بە پاساوی پاراستنی پەیڕەوانی ویلایەت فەقیهـ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ویلایه‌تی ده‌جالی پیاوكوژ!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌