http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2019/04/29/feature-01

×
×
سیاسەت |

شیکاروانان: رژێمی ئێران هەوڵی تێکدانی عێراق دەدات

فارس عومران

ئەندامانی لیوای سەیید شوهەدای عێراقی سەربە ئێران لەم وێنەیەدا دەبینرێن لە 8 ئاب 2017 کە لەلایەن میلیشیاکەوە لەسەر ئینتەرنێت بڵاکرایەوە.

پسپۆڕان وتیان بە پشتیوانیکردنی هەندێك میلیشیا و پارتی سیاسیی عێراقی، رژێمی ئێران تێوەگلاوە لە هەوڵی تێکدەرانە بۆکەمبایەخکردنی سەروەریی عێراقتا بتوانێت کارنامەی خۆی بەرەوپێش ببات بەبێ بەرەنگاری.

وتیان لەڕێی ئەم کارانەوە، رژێمی ئێران هەوڵدەدات عێراق بکاتە دەوڵەتێکی داردەست.

بەڕێوبەری سەندیکای بیریارانی خێڵی شیمەر و شیکاروانی سیاسی عادل ئەشرام ئیبن عەمار وتیان سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی (پاسداران) ماوەیەکی زۆرە وەك "ئامرازی هەژمون" بۆ رژێمی ئێران کاردەکات.

بە دیارونای وت پاسداران "چالاکە لەنێو [ئێراندا] وەك هێزێکی داپڵۆسێنه‌ر".

لە درووستبوونیەوە، پاسداران بەڵێنی پاراستنی مەزهەبی ویلایەتی فەقیهـ (فەرمانڕەوایی ئاخوندان)ی داوە، کە داوای دڵسۆزی دەکات بۆ والی فەقیهـ -- رابەری باڵای ئێران عەلی خامەنەئی.

بەگوێرەی چاودێرە عێراقیەکان، بە برەودان بەم مەزهەبە لە دەرەوەی ئێران، پاسداران هەوڵی سەپاندنی هەژمونی ئێران ئێران دەدات و هەڵوێستێکی توندی هەیە دژی سەروەریی وڵاتانی دیکە، لەنێویاندا عێراق.

توڕەیی بەرفراوان لە عێراق

ئیبن عەمار وتی: "رژێمی ئێران رێگەدەدات بە پاسداران تا بەشداربێت لە چالاکی تێکدەرانەدا لە دەرەوە بە ئامانجی لاوازکردنی دراوسێکانی له‌لایه‌نی ئابوری و سیاسییه‌وه‌، لەنێویاندا عێراق، بۆ کەمبایەخکردنی سەروەرییان."

وتیشی بە تێوەگلان لەم جۆرە دەستێوەردانە، رژێمی ئێرانی هەوڵدەدات هێزە دراوسێکانی "بکات بە دەوڵەتی لاواز و پارچەپارچە کە سەرکردەکانی رژێم بەئاسانی بەهەر لایەکدا بیانەوێت كێشیان بكه‌ن".

"توڕەییجەماوەریی فراوان لەنێو عێراقدا بوونی هەیە دژی رژێمی ئێرانو گروپە چەکدارەکانی لە عێراق کە پاشاگەردانی بڵاودەکەنەوە بە ئەنجامدانی کردەی توندوتیژی و داپڵۆساندنی سیستماتیك و تاڵانکردنی سەرچاوەکانی وڵاتەکە."

وتی بەمدواییانە ئاماژەی "توڕەیی فەرمی"ش لە عێراق دەرکەوتووە دوای ئەوەیدوو فراکسیۆنی پەرلەمانی سەر بە ئێرانرەشنوسی یاسایەکیان ئامادەکرد کە داوای کشانەوەی هێزە بیانیەکانیان دەکرد لە عێراق و هەریەکێکیان خشتەیەکی بۆ کشانەوە دانابوو.

وتیشی ئەم توڕەییە زۆر بەڕوونی دیارە بە راگەیاندنه‌كانی ئەمدواییەی حکومەته‌وه‌ کە جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ن عێراق نایه‌وێت بەشداریبكات لە هیچ گه‌مه‌یه‌كی ناوچەییدا كه‌ هانی شه‌ڕ بدات و "پابەنده‌ بە پەیوەندیی هاوسه‌نگه‌وه‌ لەگەڵ هەموو وڵاتان".

پاسداران 'هێزی نایاسایی دروستدەکات'

هاوکات، هێزی قودسی سه‌ربه‌ پاسداران، كه‌ لەلایەن لیوا قاسم سولەیمانییه‌وه‌ فەرماندەیی دەکرێت، میلیشیای سەر بە ئێران لە عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دروستدەکات بۆ خزمەتکردنی بەرژوەندییە ستراتیژییەکانی ئێران.

سکرتێری گشتی ئەنجومەنی خێڵەکی عەرەبی له‌ سەلاحەدین، سائیر بەیاتی وتی فەرماندەی پاسداران محەمەد عەلی جەعفەری بانگەشەی ئەوەی کردووە کە 200,000 چەکداری لە میلیشیاکانی عێراق و سوریا هەیە لەژێر فەرماندەیی خۆیدا.

بەیاتی بە دیارونای وت: "ئەمە پشتڕاستکردنەوەیه‌كی فەرمییە کە تاران دەستوەردان ده‌كات بە دروستکردنی هێزی نایاسایی لە دەرەوەی سنوورەکانی کە فەرمان لە پاسدارانەوە وەردەگرن."

وتی ئەم هێزانە برەو بە کارنامەی ئێران دەدەن، کە مەبەستێتی پشتگیریی تیرۆریزم بکات و شەڕی تائیفی بڵاوبکاتەوە، لەگەڵ هەڕەشەکردن لە تێکدانی سەقامگیریی ناوچەیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی.

بەیاتی وتی: "پاسداران سەرچاوە و تواناکانی بەکاردەهێنێت کە لە خەڵکی خۆی دەدزێتلەگەڵ وڵاتانی دیکە بۆ دابینکردنی پشتیوانیكردنی چالاکییە تاوانکارییەکانی لەڕێی گروپه‌ هه‌واداره‌كانیه‌وه‌ لە عێراق."

وتیشی ئەم میلیشیایانەی سەر بە ئێران "هەوڵدەدەن چارەنوسی وڵاتەکەیان بە هی رژێمی ئێرانیەوە ببەستنه‌وه‌ و بیخەنە ژێر چاودێریی ئێرانەوە".

وتی: "ئەم میلیشیایانە هێز لە رژێمی ئێرانەوە بەدەستدەهێنن و کاریگەریی پێچەوانەیان هەبووە لەسەر ئەمنیەت و سەروەریی [عێراق]. تاوان ئەنجامدەدەن، سەرچاوەی نیشتمانی دەدزن و یاساکانی وڵات پێشێلدەکەن."

پسپۆڕێكی بواری ستراتیژی، رابیع جەواری بە دیارونای وت پاسداران "سەرچاوەی سەرەکی کێشەکانی عێراق و ناوچەکەیە".

وتی: "ئەم میلیشیا تیرۆریستیە بەرپرسە لە بڵاوکردنەوەی نائارامی و کۆنترۆڵکردنی وڵاتانی دیکە، کە ئامانجێكی رژێمی ئێرانە."

ده‌سه‌ڵاتێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له‌نێو ئێراندا

شیکاروانانی عێراقی وتیان پاسداران هێزێکی بەهێزی نێو ئێرانە و ده‌سه‌ڵاتێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هەیە لەنێو هەموو دامودەزگا فەرمییەکانی وڵاتەکەدا.

وتیان پاسداران کۆمپانیا و بەرژوەندیی دارایی و بازرگانیی هەیە کە هه‌ژمونی خۆی پێ بەهێزدەکات و یارمەتی کپکردنەوەی هەر هەوڵێك دەدات لە کۆکردنەوەی جەماوەریدا کە دەکرێت ببێتە هەڕەشە بۆ سه‌ر رژێم.

هێزی سه‌ربازیی ناڕێكخراوی بەسیج کە پێکهاتەیەکی پاسدارانە ماوەیەکە بەکارهاتووە بۆکپکردنەوەی هەر چالاکیەکی ناوخۆیی کە رژێم دایدەنێت بە دوژمنکارانە، لەنێویاندا خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ مافەکانی مرۆڤ و باشترکردنی دۆخی ژیان.

ئیبن عەمار وتی: "پاسداران پشتگیری دارایی خۆی دەکات لەڕێی کۆمپانیاکانییه‌وه‌ لە چەند کەرتێکی جیاوازدا. زۆربەی داهاتی نەوت و بودجەی دەوڵەت دەچێت بۆ پشتگیریكردنی میلیشیاکانی و چالاکیە دوژمنکارەکانی."

وتیشی: "خەڵکی ئێران تەنیا پاشماوەی ئەم داهاتانەیان پێدەگات. ده‌ناڵێنن بەدەست دۆخی خراپ و لەژێر فشارێکی ئابوریی قورسدان لە ئەنجامی گەندەڵی رژێمەكه‌دا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
26

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha