چالاکوانانی ناوخۆ دەڵێن تادێت دانیشتووانی دیمەشق زیاتر نیگەران دهبن لەو دەزگایەی حیزبوڵا بەڕێوەیدەبات و ئێران دارایی بۆ دابیندەکات بۆ ئەوەی دەستوەردان بکات لە پرۆژەکانی کەرتی گشتی شارەکەدا.
چالاکوان محەمەد بهیك وتیدەزگای جیهاد ئەلبینادەستیكرتووە بە کارەکانی بنیاتنانەوە و پرۆژەکانی چاککردنەوە لە پایتەختی سوریا.
بە دیارونای وت ئەم هەنگاوە، کە بۆتە هۆی توندکردنی چنگی دەزگاکە له کارەکانی کەرتی گشتی، زیانی گەیاندووە بە بەرژەوەندییەکانی فەرمانبەرانی حکومەتی سوریا و بەڵێندەران، "لەلایەن دانیشتوانەکەشەوە پێشوازیی لێناكرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه جیهاد ئەلبینا سەرپەرشتیاری لابردنی داروپهردووهكان دەکات لەبری دامەزراوە حکومییەکان، هەرچەندە ئەو دامەزراوە حکومییانە بنکەی ناوخۆیی و فەرمانبەر و کەلوپەلیان هەیە بۆ ئەوەی ئەو کارانە ئەنجامبدەن.
وتی چەندین لهو بەڵێندەرانهی ئەو کارانایەن بۆ حکومەت دەکرد لە چەند دەیەی رابردوودا لەڕێی تەندەری راستەوخۆی کەرتی گشتییەوە، ئێستا تانەیان تۆمارکردووە، چونکە کاریان نەماوە و فەرمانبەرەکانیان بێکار ماونهتهوه.
ئێران بهردهوامه له بهرفراوانكردنی بەرژەوەندییەکانی
جیهاد ئەلبینا، کە وەك باڵی بیناسازیی حیزبوڵا کاردەکات و راستەوخۆ داراییەکەی لە ئێرانەوە دابیندەکرێت، لە شوباتی 2017 لەلایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە خرایە لیستی رەشهوه و گەمارۆی زیاتریشی خرایەسەر لە 2017.
بەگوێرهی لیستی وەزارەتی دارایی، "جیهاد ئەلبینا رێکاری چەواشەکارانەی بەکارهێناوە بۆ دابینکردنی دارایی بۆ پرۆژەکانی لەڕێی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی گەشەپێدانهوه".
جێگری وەزیری هەواڵگری دارایی و تیرۆریزمی ئەوکاتە، ستیوارت لێڤی وتی: "حیزبوڵا جیهاد ئەلبینا بەڕێوەدەبات بۆ پێویستییە بیناسازییەکانی خۆی و راکێشانی پشتیوانی گشتی لەڕێی دابینکردنی خزمەتگوزاری بیناسازییهوه."
چالاکوان بهیك وتی ئەمەش لە دیمەشق روودەدات، كه لهوێ پهرهسهندنی چالاکییەکانی دەزگاکە "وا دەردەکەوێت هەوڵێکی روونی ئێرانییەکان بێت بۆئەوەی خۆیان وەك رزگارکەر و پارێزهری بەرژەوەندی سورییەکان دەربخەن."
وتی: "جیهاد ئەلبینا لە زۆربەی گەڕەکەکانی دیمەشق نوسینگهی کردۆتەوە بە بەهانەی ئەوەی چاودێری ئەو کارانە دەکات کە ئەنجامیاندەدات."
وتیشی: "دەزگاکە سوورە لەسەر هەڵکردنی ئاڵاکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی دروشمەکانی دەزگاکە لە سەر شەقامەکان، هاوشانی هەڵمەتێکی زیادەڕۆییانهی رووماڵكردنی میدیایی."
بهیك وتی دەزگاکە سووریشە لەسەر دەستبەسەراگرتنی تەواوی کارەکانی کەرتی گشتی، تەنانەت بە خۆڵ رشتنیشەوە، ئەمەش وادەکات هێزی کاری پێشووی حکومەت بێکار بمێنێتەوە.
وتی پێدەچێت جیهاد ئەلبینا ئامانجی ئەوەبێت "زۆر لە کرێکارەکان کار بۆ دەزگایە بکەن و لەوێوە موچە وەرگرن بۆئەوەی زیاتر دەستبگرێت بەسەر کۆمەڵگەی سوریدا".
وتیشی زۆربەیان ملنادەن بۆ ئەو فشارانە، ئەو کرێکارانەشی دەیکەن زیاتر باری داراییان پاڵیان پێوەدەنێت بیکەن.
'ئەجهندایهكی ئاشكرا' لەپشت ئاوهدانكردنهوهوه
پارێزەری سوری، بەشیر بەسام بە دیارونای وت ئەجهندایەکی ئاشكرا لەپشت چالاکییەکانی جیهاد ئەلبیناوە هەیە لە دیمەشق و پارێزگاکانی دیکە.
وتی ئامانجی سەرەکی دەزگاکە رێخۆشکردن و خێراکردنی بەرفراوانبوونی کاریگەرییەکانی ئێرانە لە سوریا، ئەمەش لەڕێی دابینکردنی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و جێبەجێکردنی پرۆژەکانی کەرتی گشتییهوه.
بەسام وتی: "هۆکاری دووەم، کە گرنگترە، پەیوەندی بە نیەتی ئێرانەوە هەیە بۆئەوەی دەستبخاتە ناو زۆرترین پرۆژەکانی بنیاتنانەوەوهبەر لەو کاتەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەتەواوتی رابوەستن."
وتی ئەمەش لهبهرئهوهی ئێران دەزانێت ژمارەیەکی زۆر وڵاتانی دیکە هەوڵدەدەن سوودوهربگرن لە پرۆژەکانی بنیاتنانەوەی دوای شهڕ لە سوریا.
وتیشی ژمارەیەکی زۆر لە بازرگانە ئێرانییەکان هاتوونەتە بازاڕی سوریا و کۆمپانیایان لەگەڵ هاوڵاتییە سورییەکان دامەزراندووە.
وتی بۆ جیهاد ئەلبیناش، "ئەو کارەی ئەو دەزگایە دەیکات بێبەرامبەر نایکات" و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه چەندین پرۆژەی جێبەجێکردووە لەڕێی وەزارەتەکانی سوریاوە بهگوێرهی ئەو رێکەوتنانەی هەردوولا ئیمزایانکردووە بۆ کارکردن لە ژێرخان و کارەبا و بنیاتنانەوەی شەقامەکاندا.
لهكاتێكدا ئیسرائیل و ئهمریكا ئهوه بینادهكهنهوه كه وێرانبووه له بۆردومانه ئاسمانیهكانیاندا و لهسهر دهستی داعش و ئهو بهكرێگیراوانهی پاره له سعودیه و بهرازهكانی خهلیج وهردهگرن بۆ چهك و راكێشانی ئهندامان، ئێران و حیزبوڵا پێشوازییان لێناكرێت! لهناو ئهوانهدا دواكهوتووه تهكفیریهكان و تووندڕهوهكان ههن كه پاشماوهی بهندهكانی شائولی و نهوهكانی خێڵهكانی بهنی ئیسرائیلن كه خزاونهته ناو میللهتهكانی ناوچهكهوه.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت