ئێران پلانی پتەوکردنی بوونی درێژخایەنی خۆی لە سوریا داناوە بە دروستکردنی پێگەیەکی زاڵ لە کەرتەکانی وزە و بیناسازییدا، پسپۆڕان بە دیارونا دەڵێن.
وتیان كه سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران (پاسداران) و میلیشیاکانی هه‌واداره‌كانی بوونی ئێرانیان لەسەر خاك چەسپاندووە وئاماژهشیان به‌وه كرد كه لەئێستادا رژێمی ئێران هەوڵی قەرەبووکردنەوەی وەبەرهێنانە سەربازییەکەی دەدات لە سوریا.
رۆژنامەی ئه‌لوه‌ته‌نی سەربە رژێم رایگەیاند كه بۆ ئەم مەبەستە، شاندێکی ئێرانی پێکهاتوو لە نوێنەرانی 180 کۆمپانیای بیناسازی و نەوت و ستیل پێشنیازی دامەزراندنی چەند کارگەیەکیان کردووە لە سوریا بۆ بەرهەمهێنانی كه‌ره‌سه‌كانی بیناسازی.
ئەلوەتەن رایگەیاند كه بەگوێرەی محەمەد سەیف، یاریدەدەری وەزیری کاروباری گشتی و نیشتەجێبوونی سوریا، شاندەکە هەوڵی بەدەستهێنانی خاك و پێگەی شیاوی دا بۆ دامەزراندنی ئەم کارگانە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە كه وەزارەتەکەی سوریا بە پێشنیازێکی هاوبەشی دووانەیی وەڵامیدانەوە، کە تێیدا کۆمپانیاکانی بیناسازیی گشتی کە سەربە وەزارەتن هاوبەشدەبن لە هەموو پرۆژەکانی بیناسازی و بەنداو و بەڕێوەبردنی پاشەڕۆ و کارەبادا.
زیانبەخش بۆ کۆمپانیا سورییەکان
توێژەر لە ناوەندی شەرق بۆ توێژینەوەی ناوچەیی و ستراتیژی، فەتحی سەید وتی شەڕی سوریا لەکۆتایی نزیکدەبێتەوە و ئێران هەوڵی دۆزینەوەی رێگەیەك دەدات بۆ پاراستنی هه‌ژمونی خۆی و "کۆنترۆڵی راستەوخۆی ئابوریش باشترین رێگەیە بۆ بەئاکامگەیاندنی ئەو پلانە".
سه‌ید بە دیارونای وت كه بە هێنانەپێشەوەی سەدان کۆمپانیای ئێرانی، کە کاردەکەن لە هەموو کەرتە گرنگەکاندا، ئێران هەوڵی دڵنیابوون دەدات لە کۆنترۆڵی خۆی لە قۆناغی بنیاتنانەوەدا.
وتی: "ئەم کۆمپانیایانە قازانجێکی بەرچاویش بۆ ئێران بەدەستدەهێنن،" کە کۆماری ئیسلامی وەك "قەرەبوو" دەیبینێت بۆ ئەو بڕە زەبەلاحە پارەیەی خەرجیکردووە لە ئەنجامی دەستوەردانی لە شەڕی سوریا.
سەید وتی ئێران و رژێمی سوریا لەئێستاوە رێککەوتنێکی ئابورییان ئهنجامداوهکە تێیدا بەدەیان کۆمپانیای ئێران دەچنە هەموو کەرتەکانەوە، بەتایبەتی بیناسازی، کە تێیدا چەند پرۆژەیەك دەستیانپێکردووە.
ئەو رێککەوتنە کە 27 ئاب واژۆکرا لەنێوان وەزارەتی بەرگری ئێران و سوریادا، دەربارەی هەردوو بواری هاریکاریی سەربازی و بنیاتنانەوەیە.
ئابوریناس و پرۆفیسۆر لە زانکۆی عەین شەمس، شاهیر عەبدوڵا بە دیارونای وت بەڵام ئەم هاوبەشییە ئابورییە ئەگەری زۆرە زیانی هەبێت بۆ سوریا.
وتی: "هێنانەناوەوەی کۆمپانیا ئێرانیەکان بەم شێوە فراوانە، بەتایبەتی ئەوانەی كه‌ره‌سه‌كانی پەیوەست بە بنیاتنانەوەوە بەرهەمدەهێنن، توانای کۆمپانیا سورییەکان سنورداردەکەن."
ئاماژەشیکرد بەوەی ئەم گرێبەستانه‌ی هاوبەشێتی، بژاردەکانی سوریا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی دی لەڕووی ئابورییەوە سنورداردەکات، بەهۆی پەیوەستبوون بە ئێرانه‌وه و وادەکات ئێرانیەکان بۆ ماوەی درێژ لە سوریا بمێننەوە.
ئەمەش لەبەرئەوەی کیانی وەك کارگە و وێستگەی کارەبا و وێستگەی نەوت گرێبەستی کارکردن و بەردەوامیدان دەخوازن، کە زیاتر ئابوریی سوریا بە هی ئێرانەوە پەیوەستدەکات.
هەنگاوێك بۆ خۆلادان لە سزاکان
شیکاروانی ستراتیژی، لیوا یەحیا محەمەد عەلی، کە خانەنشینە لە سوپای میسردا، وتی ئێران کۆمپانیاکانی سەربە پاسداران و کەرتی تایبەتیشی هێناوەتە نێو هەموو ئەو وڵاتانەی مەبەستێتی ئامادەیی خۆی تێیاندا زیاتربکات.
بە دیارونای وت ئێران سوورە لەسەر دزەکردنە نێو بازاڕی سوریا بە زۆرترین ژمارەی کۆمپانیای قەبارە بچوك و مامناوەند، بەتایبەتی ئەوانەی لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە نەخراونەتە لیستی رەشەوە بەهۆی پشتیوانی دارایی پاسدارانەوە.
وتی ئەمە "هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ خۆلادان لە سزاکان کە بڕیارە بەمزوانە جێبەجێبکرێن".
وتیشی ئەمە بۆ بێدەنگکردنی ئەو کۆمپانیا ئێرانیانەشە کە متمانەیان بە ئابوریی لاوازی ئێران نەماوە، چونکە ئەم فراوانخوازییە قازانجی دەبێت بۆ ئەو کۆمپانیایانەی دەچنە سوریاوە و لەبەرامبەردا تاو بە ئابوریی ئێرانی دەدەن.
توێژه‌ر و شاره‌زا له بواری سوپای پاسداران و مێتۆده‌كانی پشتیوانیی داراییدا، شیار توركۆ، وتی هه‌ر له سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه، سوپای پاسداران هه‌وڵیداوه ئابوریی ئێران بره‌وپێبدات تا پاره مسۆگه‌ربكات بۆ پرۆژه‌كان و پلانه‌كانی به‌رفراوانبوونی.
به پڕوكاندنی سه‌رچاوه داراییه نیشتمانیه‌كانی وڵاته‌كه بۆ پشتیوانیكردن له شه‌ڕه به‌وه‌كاله‌ته‌كانی له ناوچه‌كه‌دا، وه‌ك حزبوڵای لوبنانی و حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن (ئه‌نساروڵا)، سوپای پاسداران ئه‌جه‌ندای رژێمی ئێران ده‌باته‌پێشه‌وه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران پشتگوێده‌خات.
ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌رێنیی هه‌بووه بۆسه‌ر خه‌ڵك، وه‌ك له‌و وروژمی ناڕه‌زایه‌تییه‌دا ده‌ركه‌وت كه له 28 كانونی یه‌كه‌مه‌وه وڵاته‌كه‌ی هه‌ژاند تا 1 كانونی دووه‌م.
له هه‌رێمه‌كه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات زۆر پرۆژه‌ی بچوكی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌ئارادان. هه‌موویان له‌لایه‌ن دانیشتوان و كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانه‌وه ئه‌نجامده‌درێن. زۆر كارایانهن و كه‌میان تێده‌چێت و واده‌كه‌ن خه‌ڵكه‌كه‌ش شانازی بكه‌ن به كاره‌كانیانه‌وه. هه‌وڵه‌كان چڕبوونه‌ته‌وه له بیناكردنی خانووبه‌ره له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌كه‌وه و خستنه‌وه‌گه‌ڕی خزمه‌تگوزارییه جۆراوجۆره‌كان.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت