قاعیدە بەیاننامەیەکی دەرکردووە تێیدا رەخنەی توند ئاراستەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و سەرۆکەکەی ئەبوبەکر بەغدادی دەکات و داوا لە موسڵمانانیش دهكات هەستن لەدژیان و گروپەکە لەناوبەرن.
لە بەیاننامەکەدا کە لەلایەن دەزگای راگەیاندنی بەیانی قاعیدەوە لە 29 کانونی یەکەمی 2018 بڵاوکرایەوە، سەرنجی لەسەر داڕووخانی داعشە و چۆن ئێستا کاتێتی دەستبەجێ و بۆ هەتاهەتایە گروپەکە لەناوببرێت.
بەیاننامەکه بەمشێوەیە دەستپێدەکات: "ئەمڕۆ، دوای ئەوەی کاریگەرییان کەمبۆتەوە و مەترسییان ئەوەندە نەماوە کە هەیان بوو لە شام، هاتوون لقی نوێ دەکەنەوە لە زۆر گۆڕەپان کە تێیاندا کێشەی زۆریان هێنا بۆ موجاهیدەکان لەگەڵ گەندەڵی زیاتر و تاوان دژی خاك و خەڵك."
"ئەم گروپە لە سەرهەڵدانەوەیە [لە چەند ناوچەیەکی دیکەی جیهان] بۆ ئەوەی بەشێكی دیکە لە خیانەت و خیانەتکاری و چەماونەوە بۆ ئەجێندای گوماناوی دەرەکی بنوسێتەوە، کە نیشانەی ئەوەیە سیخوڕە و کارمەندی دەزگا هەواڵگرییە جیهانییەکانە."
بەیاننامەکە وتی: "تۆوی شەڕانگێزی دەچێنن و تۆمەت بڵاودەکەنەوە و گوێنادەنە پلەکان."
"شەڕەکە بەرەو کۆتایی دەچێت."
دووڕوویی قاعیدە
هەوڵە بەردەوامەکانی قاعیدە بۆ خۆجیاكردنهوهی لە داعش و گوایە ئەم رەوشتی بەرزترە، دووڕووییە.
ئەمەش لەبەرئەوەی قاعیدە خۆی وەرگێرانی هەڵە بۆ ئیسلام دەکات وەك داعش و بەکاریدەهێنێت بۆ شەرعیەتدان بە کوشتنی بێگوناهان لە جیهاندا.
لەو سەدان مەدەنییەوە بگرە کە کوژران لە تەقینەوەی باڵوێزخانەکاندا لەلایەن قاعیدەوە لە کینیا و تانزانیا لە 1998 بۆ ئەو هەزاران کەسەی کوژران لهیازدەی سێپتامبەری 2011 لە ئەمریکا، ئیتر دەردەکەوێت کە ئامانجی سەرەکی قاعیدە بەدرێژایی چەند ساڵی رابردوو تەنیا خوێنڕشتن بووە.
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا، قاعیدە بەرپرسیارێتی بێئەژماری تەقینەوە خۆکوژییەکانی و کوشتنی هاوڵاتیانی گرتۆتەئەستۆ. بەتایبەتی لە عێراق و یەمەنقاعیدە رەگوڕیشهی کێشە مەزهەبییەکان و نائارامی بووەلەڕێی تەقینەوەی قوتابخانەکان و مزگەوت و دەزگا حکومییەکانهوه. چەندینجاریش بە مەبەست ژنان و منداڵانی کردۆتە ئامانج.
ئەمڕۆ لقێكی قاعیدە لە سوریا، تەحریر شام، بەردەوامی دهدات بهو میراتە خوێناوییە، راپۆرتەکانیش دەڵێن گروپەکە ئەشکەنجە و تەقینەوەی خۆکوژی و کوشتار ئەنجامدەدات.
'خەلافەتی' داعش لێكههڵدهوهشێت
داعش لەسەدا 99 ئەو خاکەی لەدەستداوە کە لە هەردوو دیوی سنوور لەژێردەستیدابوو، ناوینابوو "خەلافەت"، کە بەغدادی رایگەیاند لە 2014 لە عێراق و سوریا.
خەونەکانی گروپە تیرۆریستییەکە بۆ دروستکردنی دەوڵەتێك لێكههڵوهشایهوه دوای ئەوەیداعش لە موسڵی عێراق لەناوبرالە تەمموزی 2017 و دواتریشلە بەناو پایتەختەکەی، رەققە لە سوریا لە تشرینی یەکەمی 2018.
دوای ئەو شکستە گەورانە، چەکدارانی داعش خۆیان گواستۆتەوە بۆ هەرێمە بیابانییەکانی سوریا و خەریکە هیچ شوێنێکیان بەدەستەوە نامێنێت.
لەکاتێکدا چەند لقێکی گروپەکانی سەر بە داعش لە ئەفریقا سەریانهەڵداوە، دیارترینیان لە سۆماڵ و نایجیریا، بەغدادی خۆی لە پەیامێکی دەنگیی 55 دەقیقەییدا کە لەلایەن دەزگاكانی راگهیاندنی داعشەوە لە 22 ئابی 2018 پەخشکرا دانیناوە بەوەدا كه داعش هاوسەنگیی تێکچووە بەهۆی شکستە سەربازییەکانیەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئەوەی دەکرێت به نیشانەی شکستی گروپەکە لهسهر ئهرزی واقع لێکبدرێتەوە ئەوەیە بەغدادی رایگەیاند كه "پێوەری سەرکەوتن و شکست بۆ موجاهیدەکان بەند نیە بە شار و شارۆچکەیەکەوە بدزرێت یان بكهوێتهدهست ئەوانەی هێزی ئاسمانییان باڵادەستە".
باسی لە نەبوونی دیسپلین کرد لەناو پاشماوەکانی گروپەکەدا و هۆشداریی دا بە جێگرەکانی کە بۆ نیشانەی یاخیبوون بگەڕێن لەناو پیاوەکاندا. داوای لە ئەندامانی داعش کرد کە لە نەتەوەی جیاواز و هەرێم و نیشتمانی جیاوازن واز لە کێشە و شەڕی ناوخۆ بێنن.
داوای لە شوێنکەوتووەکانی کرد وازنەهێنن لە "ئایین و دانبەخۆداگرتن و جیهاد".
کوشتاری موسوڵمانان بەدەستی داعش
بەیاننامەکەی قاعیدە رایگهیاند كه داعش "لەگەڵ خەلیفە گومڕا لادەرەکەی"، بەغدادی "بە ئاشکرا و بە مەبەست ئیسلام دەشێوێنن".
راشیگهیاند: "ئەندامانی ئەم گروپە بێبڕوایەی بەغدادی دڵیان داخستووە و ناتوانن تێبگەن لە دهقه ئایینیەکان بە شێوه راستەکەی، چونکە مێشکیان پڕە لە خۆبەزلزانی و رۆحیان داپۆشراوه بە لووتبەرزی و لەخۆڕازیبوون."
"بۆیە، تەنیا شتێك دەکرێت لەبەرامبەر ئەم بێبڕوایانە بکرێت ئەنجامدانی خواستی خودایە دژیان، لەڕێی رێگرتن لە زۆردارییان و لەناوبردنیان لە رەگوڕیشەوە. تۆش شەرعیەتت هەیە ئەمە لەدژیان ئەنجامبدەیت."
داعش بەردەوام کوشتن و بڕینی ئەنجامداوە دژی نوێژكهران و مزگەوتەکانی تەقاندۆتەوە و ژن و منداڵی کوشتووە و ماڵی مەدەنیانی سوتاندووە و هێرشی کردۆتە سەر قوتابخانەکان.
وشە توندەکانی قاعیدە دژی ئەوانەی هێشتا دڵسۆزی داعشن لەکاتێکدایە هۆشیاری زیاتر بڵاوبۆتەوە لەسەر ئەو کۆمەڵکوژیانەی داعش بەناوی ئیسلامەوە ئەنجامیدەدات، ئەمەش بۆتە هۆی شەڕی ناوخۆی ناو گروپەکە و پاكسازی لەناو ریزەکانیدا.
ئەندامێکی پێشووتری داعش کە لەم دواییانەدا لە پارێزگای نانگهرهار خۆی رادەستکردبوو، زانیاریی باشی داوە لەسەر کاروکرداری ناوخۆی گروپەکە لە ئەفغانستان.
هیرات خان، 55 ساڵ، كه دوو ساڵ بۆ داعش شەڕیکردووە، وتی: "وامانزانی ئەمە خەلافەتی ئیسلامە بەڵام دواتر زانیمان هەموویان بیانی بوون و یارییەکی دیکە بوو."
ناوبراو بە سەلام تایمزی وت: "بەساڵاچوانمانیان کوشت و منداڵانمانیان کۆمەڵکوژکرد. هەموویمان بەچاوی خۆمان بینی بەڵام هیچمان نەووت چونکە دواتر ئێمەشیان دەکوشت. ئەمە وایکرد بێدەنگبین."
ریشسپییەکی خێڵێك، باز محەمەد دەوار، لە پارێزگای جەوزجان وتی: "جگە لە کوشتنی منداڵان، چەکدارانی داعش موڵکوماڵی مەدەنییەکانیان دزی، هێرشی سێكسییان کرد و مەدەنییەکانیان ههراسانكرد و بینای قوتابخانەکانیان سووتاند."
وتی: "چوار چەکداری داعش کچێکی 19 ساڵی تازه مارەبڕاویان له ماڵەكهی رفاند و بردیان بۆ بنکەیەکی داعش و هەموو ئەندامانی گروپەکە دەسدرێژی سێكسییان کردە سەری بۆ چەند هەفتەیەك."
ههوڵی سهخت بۆ مانەوە
شرۆڤەکاری سیاسی عەدنان هورەیری پێشتر بە دیارونای وتبوو ئەو شهڕه بەردەوامەی نێوان قاعیدە و داعش "بەرهەمێکی سروشتیی ئایدۆلۆژییەکانی ئەم دوو بزووتنەوە توندڕەوە مەزهەبییەیە."
وتی هەر لایهكیان دەیەوێت کۆنترۆڵی خۆی بسهپێنێت و هیچ "رکابەرێك نەمێنێت کە بیەوێت دەسەڵاتی لەگەڵ بەشبکات".
بەتایبەتی قاعیدە بهسهختی ههوڵدهدات كاریگهری بهدهستبێنێت لە چاوی رای گشتییەوە، بەتایبەتیش ئێستا کە دەزانێت رووخانی داعش نزیکە.
ئەم هەڵـەمەتی ناوزڕاندنەشی دژی داعش بۆ ئەوەیە ئەوانەی پێشتر بەیعەتیاندابوو بە داعش بگەڕێنەوە ناو قاعیدە.
ئیمان رەجەب له ناوهندی ئەهرام بۆ لێكۆڵینهوهی سیاسی و ستراتیژی وتی شەڕی نێوان داعش و قاعیدە رووخانی داعش خێراتردەکات.
رەجەب ساڵی پار بە دیارونای وت: "داعش بەئاسانی خۆی رادەستی هێرشەکانی قاعیدە ناکات، بۆیە شەڕی نێوانیان هەردوولا لاوازدەکات، لەکاتێکدا دەناڵێنن بەدەست لەدەستدانی ئەندامان و چەك و پارەوە."
ههموو ئهم گروپانه منداڵانی هزریی دهزگا ئهمریكییهكانن و هیچ پهیوهندییهكیان به ئیسلامهوه نییه، كه ئایینی ئاشتییه، ئایینی خوداوهند، ئیسلام.
وهڵام بدهرهوه6 كۆمێنت
داعش و ئهلقاعده و ئهمریكا شهرمهزاریین بۆ مێژوو. ههموویان هاوپهیمانی جولهكهكانن. خودا به توانای خۆی حهقیان لێدهكاتهوه، چونكه ئهو له ههمووان بهزهبرتره.
وهڵام بدهرهوه6 كۆمێنت
تیرۆریزم ناوی نیه. یان داعشه یان قاعیدهیه. دهبێت ههرووكیان لهناوببرێن.
وهڵام بدهرهوه6 كۆمێنت
نهفرهت له داعش و ئهلقاعیده و تهنانهت له ئهزههری گهوادیش! كهسی بهشهرهفتان لهناودا نیه!
وهڵام بدهرهوه6 كۆمێنت
ئایین بۆ ئهوهیه ئامۆژگاری بدات.
وهڵام بدهرهوه6 كۆمێنت
ئێمهی موسڵمان زمانمان درێژه بهڵام هیچ ناكهین! لهجیاتی چاككردنی وێنای ئیسلام له خۆرئاوا، سهركۆنهی داعش و قاعیده دهكهین. هیج ئهڵتهرناتیڤێكیشمان نیه.
وهڵام بدهرهوه6 كۆمێنت