دانیشتوانی ئیدلیب -- کە ماوەیەکە لەژێر فشاردان بەهۆی فەرمانڕەوایی تەحریر شامەوە -- تادێت نیگەرانتر دەبن له دۆخەکە دوای لەسێدارەدانی سێ ئەندامی تەحریر شامی رکابەر لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە، چالاکوانێك وتی.
چالاکوان موسعەب عەساف بە دیارونای وت ئەندامانی داعش لە باکوری سوریا بەمدواییانە سێ ئەندامی تەحریر شامیان لەسەر رێگای ئیدلیب-مەستومە رفاند و بە چەقۆ سەریانبڕین و یهكێکیانیان بە پردێکەوە بەستەوە.
ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی سەر بە داعش ئەو وێنانەیان بڵاوکردەوە کە بەڵگەی کوشتنەکە بوون، کە لقی ویلایەتی ئیدلیبی گروپەکە بەرپرسیارێتی خۆی لێ راگەیاند.
عەساف وتی سەرەڕای کوشتنی دهسبهسهرهکانیان، ئەندامانی داعش یەکێك لە جەستەکانیان بە پردێکەوە لە شاری ئەریحا هەڵواسی.
وتی یهكێکی دیکەیان لەژێر پردهكهدا لەسەر زەوییەکە فڕێدرابوو، سێیەمیشیان "بەسەدان مەتر دوور لەوان لەسەر زەوییەکە فڕێدرابوو".
عەساف وتی جەستەکان جلی پرتەقاڵییان لەبەرکرابوو، ناویشیان هاتبوو به "ئەندامانی تەحریر شام قوتەیبە رەحمون، سەعید رەحمون و محەمەد عەبدۆ".
داعش بانگهشهی هێرشێكی تۆڵەسهندنەوە دەکات
لەگەڵ سێدارەکاندا داعش بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند كه ئهم كارهی ئەنجامدراوە وەك تۆڵەسهندنەوە بەرامبەررووداوێکی ئەمدواییانە لە شارۆچکەی کەفر هند.
لەو رووداوەدا، ئەندامانی تەحریر شام دایان بەسەر بنکەیەکی راهێنانی داعشدا و ژمارەیەك ئەندامانی گروپەکەیان کوشت یان دەستبەسەریانکردن.
لە بەیاننامەکەیدا، داعش تەحریر شام و گروپەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆنی لە ناوچەکە لەقەڵەمدا به کوفار -بێباوەڕ - بەهۆی دژایەتییانەوە بۆی، کە له گرتن و دەستبەسەرکردنی ئەندامانی داعشدا دهركهوتووه.
عەساف وتی "کە هەواڵی کوشتنەکان بڵاوبووهوە، تۆقین سەراپای ئیدلیبی گرتەوە"، بەتایبەت، لەو ناوچانەی ئەندامانی تەحریر شامی لێ رفێنرابوون.
ئاماژەشی بەوە کرد كه ئەو ناوچانە لەژێردەستی تەحریر شامدان نەك داعش و ئەمە بۆ ئەو شوێنانەش راستە کە جەستەکانیان لێ فڕێدرابوو دوای کوشتنیان.