ئابوری |
2018-05-16

قەرزی بانکەکانی عێراق پشتگیری له‌ بنیاتنانەوەی موسڵ دەکەن


دوای زیاد لە سێ ساڵ داخستن لەکاتی قۆناغی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)دا، بانکی پیشەسازی عێراق لقی موسڵی کردەوە لە 18 نیسان و قەرزدەدات به‌ پیشەسازەکانی پارێزگاکە. [خاوەنی وێنە: بانکی پیشەسازی عێراق لە نەینەوا]
دوای زیاد لە سێ ساڵ داخستن لەکاتی قۆناغی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)دا، بانکی پیشەسازی عێراق لقی موسڵی کردەوە لە 18 نیسان و قەرزدەدات به‌ پیشەسازەکانی پارێزگاکە. [خاوەنی وێنە: بانکی پیشەسازی عێراق لە نەینەوا]

حکومەتی عێراق دەستدەکات بە پێدانی قەرزی دارایی بۆ پیشەسازان و خاوەن کارگەکان لە موسڵ بۆ دەستپێکی چالاکییه‌كانی بنیاتنانەوە.

دوای زیاد لە سێ ساڵ داخستن لەکاتی قۆناغی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا، بانکی پیشەسازی عێراق لقی موسڵی کردەوە لە 18 نیسان و قەرزدەدات به‌ پیشەسازانی پارێزگاکە.

پارێزگاری نەینەوا نەوفەل عاکوب بە دیارونای وت: "بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ کردنەوەی بانك لە موسڵ دەرخەری خواستێتی بۆ ژیانبەخشین بە کەرتە ئابوریەکانی پارێزگای نەینەوا."

وتی کردنەوەی بانکی پیشەسازی عێراق هەنگاوێکە بۆ پشتگیركردنی کەرتی بانکی لە پارێزگاکە و ئاماژەی بەوەش كرد كه‌ پێشتر بانکی دیکە لە شارەکە کرابوونەوە، دواینییان بانکی عەقاری بوو (خانووبه‌ره‌).

پشتگیریكردن له‌ کەرتی تایبەت

پسپۆڕی دارایی له‌ بانکی ناوەند، ئەیسەر جەبار، بە دیارونای وت بانکی پیشەسازی عێراق قەرز و پاڵپشتی دارایی دەبەخشێت بە خاوەن پرۆژەی بچوك و مامناوەند لە کەرتی تایبەت وەك وەڵامێك بۆ داواکارییه‌ تاکه‌كه‌سییه‌كانی خەڵك.

وتی قەرزەکان لەنێوان 5 بۆ 50 ملیۆن دیناردا دەبن (4,000 بۆ 40,000 دۆلار) بۆ هەر پرۆژەیەك، بەگوێرەی جۆری پرۆژەکە، لەگەڵ بڕێكی قازانجی کەم و دانەوەی لە ماوەی شەش ساڵدا.

وتیشی بانکی پیشەسازی عێراق پارەی هەیە بۆ دابینکردنی بڕه‌ داواکراوانه‌، چونكه‌ پێشتر بەشێكی لەو 5 ترلیۆن دیناره‌ (4 ملیار دۆلار)ی دیاریكردبوو كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ده‌ستیگه‌یشتبوو.

حکومەتی فیدراڵی پارەی دابینکردووە بۆ بانکە عێراقیەکان بۆ بوژاندنەوەی چالاکی ئابوری لە وڵاتەکەدا.

جەبار وتی "داوا لە ستافی بانك لە موسڵ کراوە بۆ کەمکردنەوەی بیرۆکراسی تا چەندێك پێیانبکرێت بۆ رێخۆشکردنی کاروباری قەرزوەرگران،" لەکاتێکدا دڵنیابن لە پابەندبوون بە رێنمایی و سنوربەندییە یاساییەکانەوە.

واپێدەچێت زۆربەی قەرزەکان بۆ پرۆژەی پیشەسازی بن لە خۆرهەڵاتی موسڵ، کە لەوێ ژێرخان زۆرباشترە وه‌ك لە بەشی خۆرئاوای.

هاندانی چالاکی پیشەسازی

جەبار وتی پێدانی قه‌رز کەرتی پیشەسازی لە موسڵ دەبوژێنیتەوە و چالاکی بنیاتنانەوە پێشدەخات.

وتیشی لەئێستادا خۆرهەڵاتی موسڵ گەشەکردنێکی بەرچاوی چالاکی ئابوری و بازرگانی بەخۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و دوکان و پرۆژەی پیشەسازی بچوك کراونەتەوە.

جیا لەم چالاکیانەش، رێکخراو و کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان ژمارەیەك پرۆژەی گەورەیان دەستپێکردووە لە شارەکە، کە یارمەتی بوژاندنەوەی کەرتی پیشەسازی شارەکە دەده‌ن.

بەڕێوبەری شارەوانیەکانی نەینەوا عەبدولقادر دەخیل بە دیارونای وت پشتگیریی ئابوری نابێت سنورداربکرێت به‌ موسڵ، بەڵکو دەبێت درێژبکرێتەوە بۆ هەموو ناوچه‌ کارگێڕییەکانی پارێزگای نەینەوا.

وتی بۆنمونە پلان هەیە بۆ کردنەوی لقی نوێی ژمارەیەك بانکی حکومی لە شەنگال بۆ پشتگیریكردنی چالاکی ئابوری لەوێ.

سەرۆکی ژووری بازرگانی نەینەوا، محەمەد عەلی، لە بەیاننامەیەکدا ستایشی کردنەوەی لقی موسڵی بانکی پیشەسازی عێراقی کرد.

داوای لە حکومەتی فیدراڵیش کرد کە پیشەسازان ببەخشێت لە پێدانی وابەستەی دارایی کەڵەکەبووی سەردەمی داعش و پشتگیریی کەرتە خۆجێیەکان بکات بە رێخۆشکردن بۆ هاتوچۆی شمەك لەنێوان پارێزگاکاندا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

5 Di icons no
* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha

Di blue bubble 1 كۆمێنت

وناس ابراهيم حويدر احمد الجبوري | 2018-05-19

سه‌ركه‌وتووبن له‌م پرۆژەیەدا! ئامانجی رێگەخۆشکردنە بۆ هاوڵاتیان تا بنیاتنانەوە بکەن. سه‌ركه‌وتووبن!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌