ناکۆکی و کوشتوكوشتار سەرکردەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) توڕەدەکات لە شاری راوەی پارێزگای ئەنبار، سەرچاوەیەکی ناوخۆیی دووشەممە (21 ئاب) رایگەیاند.
ئەو شەڕە نێوخۆییە دوای هێرشی ئەمدوایەی سوپای عێراق و شەڕکەرانی هۆزەکان هات دژی پێگەکانی چەکداران لە دەوروبەری شارەکەدا کە بووە هۆی زیانی گەورە لە ریزەکانیان.
قایمقامی راوە، حسێن عەلی، بە دیارونای وت راوە کە بۆ ماوەی سێ ساڵە لەژێردەستی داعشدایە، لە ئێستادا جێی "ناکۆکیەکی گەرم و شڵەژانە لەنێوان شەڕکەرانی بیانی و یاوەرە عێراقیەکانیاندا."
وتیشی فەرماندە بیانیەکان 12 شەڕکەری ناوخۆییان کوشتووە لەماوەی چەند رۆژێکی کەمدا لە نزیك پردی راوە و ئاماژەشیدا بهوهی "مەترسی ئهوه ههیه بارودۆخهكه لەوێ قەیرانهكه زیادتربكات."
هەروەها وتی ناکۆکیەکە لەئەنجامی وەڵامدانەوەی لاوازی چەکدارەکانهوه بووە "لە بەرامبەر هێرشی لەناکاو و بههێزه لەلایەن سوپا و هێزی خێڵهكانهوه بۆسەر هێڵەکانی بەرگریی گروپەکە لە دەوروبەری راوە."
وتیشی ئەم هێرشانە، کە لە بیابانەوە دەستیپێکرد، ههڵمهتی سوسهكردن بوون کە زیانی قورسی گیانی و ماددییان بە داعش گەیاند.
دوایین هێرش لەلایەن هێزێکی خێڵهكییهوه ئەنجامدرا لە سەرەتای هەفتەی رابردوودا لە دووڕیانی راوە کە بووە هۆی کوژرانی 11 ئەندامی داعش و دوو ئۆتۆمبێڵ و چەکی جۆراوجۆریش سوتێنران.
هەڵهاتن بەرەو قائیم و سوریا
بە گوێرەی وتەکانی عەلی، بارودۆخی داعش بەرەو خراپتر دەچێت لەئەنجامی زیانی بەردەوام و ئاماژەی بەوەش دا كه ئەندامانی گروپەکە بەزۆری لە راوە و عەنهوە هەڵدێن بۆ ناوچەی قائیم لە رۆژئاوای ئەنبار و تەنانەت هەندێکیان بۆ رەققەی سوریا.
وتیشی: "تەنیا ژمارەیەکی کەمی چەکداران ماونەتهوە کە زۆربهیان بەرەگەز بیانین و هێرشبەری خۆکوژیین."
شارەکەش تاڕادهیهك لە دانیشتوانهكهی خاڵیبووه کە زۆربەیان توانیویانە هەڵبێن لەم مانگانەی دواییدا.
عەلی وتی نزیکەی 200 خێزان لەشارەکەدا ماونەتهوە بەڵام ئازاری گەمارۆیەکی خنکێنەر دەچێژن لەلایەن چەکدارەکانەوە.
وتیشی داعش چەندین پێشێلکاریی دژی دانیشتوانی راوە ئەنجامداوە لهوانه هەڵمەتی کوشتنی ژمارەیەك شۆفێری تاکسی دوایئەوەی تۆمەتبارکران بە بەقاچاغ بردنەدەرەوەی چەند خێزانێك.
رۆژی یەکشەممە (19 ئاب) سێ مەدەنی لەلایەن گروپەکەوە "بە تۆمەتی نەزانراو" دەستگیرکران و تائێستا چارەنوسیان نادیارە.