هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

میراتی داعش لە پیشێلکاری و خاپورکردنی مزگەوت و شوێنە پیرۆزەکان

خالید تائی

[فایل]

دوای ئەوەی بە عێراقدا بڵاوبۆوە، "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) چەندین مزگەوت و جێگای خوداپەرستیی وێرانکرد، ئەوانەش کە تێکنەدران کران بە مینبەری بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیا لادەره‌كه‌ی.

لە یەکێك لە نوێترین نمونەکانی ئەم وێرانکاریە بە ئەنقەستەدا، گروپەکە چوارشەممە (21 حوزەیران) مزگەوتی گەورەی نوری و منارە مێژووییە ناسراوه‌كی بە حەدبا (قه‌مبور) تەقاندەوە، کە چەندین سەدە دیمه‌نی شاره‌كه‌ی رازاندبووه‌وه‌.

بە درێژایی ئەو سێ ساڵە لە داگیرکاری، داعش هه‌ر تەنیا لەناو موسڵدا بە سەدان مزگەوت و مەزارگە و کەنیسە و شوێنی پیرۆزی تێكدا و خاپورکرد و به‌ "ناشەرعی" ناوزەدی ده‌کردن بەپێێ ئایدۆلۆژیا رادیکاڵەکەی خۆی.

مزگەوتەکانی دیکە کە مابوونەوە کران بە بنکەی سەربازی و حەشارگەی چەك و كارگه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و مۆڵگەی ئایدۆلۆژیا توندڕەوەکەی و ناوی ئەو شوێنە پیرۆزانەشیان زڕاند كه‌ جێگای نوێژکردن بوون و پیرۆزیەکانیان پێشێلکرد.

مەزارگەی نەبی یونس زۆر بەخراپی تێکدرا لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ دوای ئەوەی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر موسڵیاندا حوزەیرانی 2014. [خاوەنداریی وێنە: وه‌قفی سونی]

مەزارگەی نەبی یونس زۆر بەخراپی تێکدرا لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ دوای ئەوەی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر موسڵیاندا حوزەیرانی 2014. [خاوەنداریی وێنە: وه‌قفی سونی]

ژەهراویکردنی هزر لە مینبەرەکانەوە

ئیمام و وتارخوێن له‌ مەزارگەی نەبی یونس، شێخ محەمەد شەماع، وتی داعش "زۆر بە گەورەیی ناوبانگی ئایینی و رۆڵی ئەخلاقیی مزگەوتی خراپ کرد."

شەماع بە دیارونای وت: "تیرۆریستەکان ئەم شوێنی خوداپەرستیانەیان کردە پلاتفۆرمێکی میدیایی و لە رێگایەوە بیروباوەڕە پوچەکانیان بڵاودەکردەوە کە زۆر دوورن لە بنەماکانی فێرکردنی ئیسلامه‌وه‌."

وتی ئەوان دەیانویست لە ڕێگای وتارخوێنەکانیانەوە هزری خەلك ژەهراوی بکەن و توندڕەوی بڵاوبکەنەوە لەکاتێکدا وتارخوێنە میانڕەوەکان بەزۆر بۆ تاراوگه‌ دەرکران.

وتیشی: "خوداپەرستەکان پێانباشتربوو کە پێنج نوێژەکانی [رۆژانەیان] لەگەڵ نوێژی هەینی لەماڵەوە بکەن لەبری ئەوەی بچن بۆ ئەو مزگەوتانە کە تیایدا گوێبیستی بۆنەی پڕ کینە و شەڕ دەبوون بەرامبەر بە هەموو شتێك."

هه‌روه‌ها وتی لەکاتی شەڕی ڕزگارکردنی موسڵدا چەکدارانی داعش چەندین شوێنی ناو مزگەوتە لۆکاڵیەکانیان هەڵکەند و وەك بنکەی سەربازی بەکاریانهێنا.

شەماع وتئ: "کاتێك ماڵی خودا دەبێتە سەربازگە و شوێنی هەڵگرتنی چەك و كارگه‌ی تەقەمەنی، هەروەها وەك شوێنی بەکارهێنانی ناردنی هێرشی خۆکوژی و نیشانگران بەکارهێنرا دژی هێزە ئەمنیەکان و خەڵكی سیڤیل، ئیتر ئەمە باڵاترین ئاستی بەربەریەت و بێبنەماییە."

وتیشی: "زۆر شوێنی پیرۆزی دێرین، لەوانە مەزارگەی نەبی یونس، تەقێنرایەوە لەلایەن تیرۆریستەکانەوە بێ ئه‌وه‌ی رێز دابنێن بۆ پله‌وپایه‌ مێژووییەکەی کە شوێنێکە بەستراوەتەوە بە ناسنامە کولتوریەکەی موسڵەوە."

دوژمنی ئایین و مرۆڤایەتی

سەرۆکی دەزگای زانایانی عێراقی، شێخ خالید مەلا، بە دیارونای وت: "داعش هیچ ئەخلاق و هیچ ڕێگریەکی ئایینی نییە. نامرۆڤانەیە و خاڵییە لە هەموو به‌هایه‌ك."

وتی گروپەکە چەندین شوێنی خوداپەرستی تێکداوە کە سەر بە ئایینی دیکە بوون.

وتیشی داعش تەنانەت ئەو مزگەوتانەی کە ماون لە موسڵ کردوونی بە بنكه‌ی به‌رگری کە زۆر بە ئاشکرا ئەمە ژێرپێنانی پیرۆزیەکانیانە وەك ماڵی خوداپەرستی، تەنانەت لە رەمەزاندا.

شێخ شەهاب شوائیلی، کە سکرتێری مەزارگەی شێخ موحەمەد کولەینیە لە بەغدا، بە دیارونای وت: "داعش سروشتە راستەقینەکەی خۆی ئاشكراکرد وەك گروپێکی بێ ئایین کە بێ گوێپێدان تاوان دژی مرۆڤەکان و داروبه‌رد وه‌ك یه‌ك دەکات."

وتی: "تەنانەت ماڵەکانی خودا و مەزارگە ئایینیەکان لەو تاوانانە دەربازیان نەبوو. هەموویان خاپورکرد بۆ ئەوەی وێنەی ئیسلام و پرەنسیبپەکانی یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیانی ئایینەکان و دادپەروەری بشێوێنن کە ئایینەکەی ئێمە گارەنتییان دەکات."

شوائیلی وتی: "تیرۆریستەکان شەڕی هەموو ئایینەکان و مەزهەبەکانیان کرد و رێگایان گرت لە خەڵك کە بۆنە ئایینیەکانی خۆیان سازبكه‌ن، ئەمەش لەسەر بنەمای لێكدانه‌وه‌یه‌كی لادەری ئایینی کە هەموو کەسێك بە کافر دادەنێت کە بڕوای بە بیرۆکەکانی ئەوان نەبێت."

وتیشی: "ئەمانە تەنیا دوژمنی مەزهەبێکی دیاریکراو یان ئایین و نەتەوەیەك نین، بەڵكو دوژمنی هەموو عێراقیەکان و هەموو مرۆڤایەتین و کاتی ئەوە هاتووە کۆتاییان پێ بهێنرێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

7 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

کێشەکە قووڵە و ئایدۆلۆژییە بەهۆی دواکەوتوویی وڵاتەکەمانەوە. نابێت بڵێین عێراقیەکان بڕوانامەیان هەیە و ئەو شتانە... تەنانەت ئەوانەی بڕوانامەیان هەیە بیرۆکەی هەڵەیان هەیە. ئایا حکومەت خەڵکی نیە ئەزمونی زانستیی هەبێت، بەڵام به‌بێ مەبدەئی مرۆڤدۆستانه‌؟ خه‌ڵكێكی زۆر هەژارن، بەڵام ژیرن له‌ هەژارییاندا و بەهۆی ویستی نەزانییەوە رسوانه‌بوون.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

هۆکاری تێکشکان و وێرانبوونی عێراق و هەموو وڵاتانی دیکەش، ئیبن تەیمیەیە کە تەکفیرییەکانی داعش شوێنپێی ئەو هەڵدەگرن. ئەوان کوشتاریان کرد، خوێنیان رشت، پیرۆزییەکانیان پێشێلکرد و مافیان پێشێلکرد. بەڵام، زانای ئایینی سەرخی بەتوندی رووبەڕووی ئەم ئایدۆلۆژیا گومڕایە بووه‌وە و لە وانەکانیدا دەربارەی عەقیدە گاڵتەی پێکرد.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

کاتێك دەڵێیت 'دەوڵەتی ئیسلامی' هێرشدەکەیتە سەر بەهاکانی ئیسلام. ئەم گروپە هیچ پەیوەندیی نیه‌ بە ئایینەکەمانەوە. ئەمە رێکخراوێکی زایۆنیستیە و ئامانجی تێكشکاندنی ئیسلامە. ئیبن تەیمیەی هیرانی ئەو گروپەی دامەزراند بۆ هێرشکردنەسەر ئیسلامی محەمەد و تێکشکاندنی. بەڵام، سوپاس بۆ خوا و هەوڵەکانی خوێندەوار و بیرمەندانی موسڵمان، وەك سەرخی حەسەنی مەزن، هەمووشتێك روون و رەوان بووە و ساختەکاریی توندڕەوان و ئایدۆلۆژیای تەکفیری خراونه‌ته‌ به‌رچاو.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

داعش ئاکامی ئایدۆلۆژیای ئیبن تەیمیەیە کە تەکفیری بەکارهێنا، لەجیاتی بیرکردنەوە، وەك شێوازێك بۆ پاساودانی رشتنی خوێنی موسڵمانان بەهەموو تایه‌فەکانیانەوە، لەگەڵ ناموسڵمانانیش، لەنێویاندا سائیبە و ئێزدییەکان. هەموو ئەمە بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی خۆی و به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌ڵات و ئایدۆلۆژیا لادەرەکەی؛ ئەو گوێ بە هیچ پەیامبەر و پەرستگایەك نادات. تاوانکارییەکانی هه‌موو كه‌سێكیان ده‌كرده‌ ئامانج.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئایدۆلۆژیا دواکەتووه‌ پڕئیجحافەکەی ئیبن تەیمیە تێكشکان و وێرانکارییە بۆ وڵاتانی موسڵمان. سیمبۆڵه‌كانی ئایینەکەمان دەبێت ئەم ئایدۆلۆژیا کوشندە و تاریكه‌ ره‌تبكه‌نه‌وه‌ و لەڕووی فیکریه‌وه‌ و له‌ میدیاكاندا رووبەڕووی ببنەوە پێشئەوەی ببێتە ئایدۆلۆژیایەکی سەربازی.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

هەموو ئەم تیرۆریزمە بەهۆی ئەو ئایدۆلۆژیا گومڕایەوەیە کە ئیبن تەیمیە و شوێنکەوتوانی هێنایان.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

منارەی حەدبا لەلایەن قه‌سابێكی كافره‌وه‌ بنیاتنرابوو کە ئیسلام و موسڵمانانی تێکشکاند و پاكژیی هەزاران ئافرەتی پێشێلکرد. ئێمە حەدبامان ناوێت کە لەلایەن کەسێکەوە بنیاتنرا کە لەلایەن خوداوە نەفرەتی لێکرابوو. هەر دڵۆپێك خوێن لە قارەمانانی عێراق بڕژێت لە دەوروبەری موسڵ و حەدبا به‌های ملیۆنان منارەی وەك حەدبای هه‌یه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌