خوێندكاری پێشووی زانكۆی موسڵ، یوسف حه‌مدانی، نه‌یتوانی فرمێسكه‌كانی رابگرێت كاتێك بینیی ئاڵای عێراق دیسان ده‌شه‌كێته‌وه به‌سه‌ر زانكۆكه‌ی پێشوویه‌وه.
رۆژی 14 كانونی دووه‌م هێزه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند كه زانكۆكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت و به‌ته‌واوی له‌ده‌ست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ده‌رهاتووه.
حه‌مدانی به دیارونای وت كه خوێندكاری كۆلێژی په‌روه‌رده بووه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م و هه‌زاران خوێندكاری هاوه‌ڵی ناچاركران به وازهێنان له خوێندن دوای داگیركردنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
وتی: "رۆژی 22 كانونی دووه‌م سه‌رم له زانكۆكه دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هەواڵانم، حەپەساین له ئه‌ندازه‌ی ئه‌و وێرانیه‌ی له‌دوای تێرۆریستان به‌جێماوه. ئه‌ندامانی داعش زانكۆكهمانیان كردبووه ناوه‌ندێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كرده تێرۆریستیهكانیان و قه‌ڵایه‌كی زهفهرپێنهبراو كه كه‌س بۆی نه‌بوو بچێته‌ناوی یان لێی نزیكببێته‌وه."
وتی بۆیه كاتێك بینیی ئاڵای وڵاته‌كه‌ی جێگای په‌رچه‌مه ره‌شه‌كه‌ی گروپه‌كه‌ی گرتۆته‌وه له‌سه‌ر بینای زانكۆكه، "له‌خۆشیا ده‌ستمكرده گریان". وتیشی ساته خۆشه‌كانی كاتی خوێندنی له زانكۆكه هاته‌وه یادی.
هه‌روه‌ها وتی: "به خۆبه‌خشی به‌شداری ده‌كه‌م له هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی لابردنی خۆڵ و خاشاك له زانكۆكه و بیناكردنه‌وه‌ی." وتیشی خۆی و هاوه‌ڵه‌كانیشی هیوادارن خوێندنه‌كانیان له‌وێ به‌زووترین كات ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
وانه‌كان له وێرانه‌دا
دوای دوو رۆژ له شه‌ڕی سه‌خت، هێزه‌كانی ده‌زگای دژه‌تیرۆر ته‌واوی زانكۆكه‌یان له چه‌كدارانی داعش پاككرده‌وه، كه زیاتر له 20 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه ده‌بێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، به دیارونای وت داعش زانكۆكه‌ی كردبووه بنكه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی له موسڵ.
وتی گۆڕینی زانكۆكه له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌وه له جێگای فێرخوازیهوه بۆ كارگه‌ی بۆمبدروستكردن، ئه‌ندازه‌ی "دواكه‌وتوویی بیركردنه‌وه‌یان" پیشانده‌دات و "ئه‌وه‌ی كه ته‌نها گروپێكی تاریكپەرستن كه رقیان له زانست و روناكی ده‌بێته‌وه".
وتیشی له‌ناو زانكۆكه‌دا، هێزه‌كانی عێراق بینییان داعش "20 كارگه‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستكرد"ی دامه‌زراندبوو.
هه‌روه‌ها وتی به‌شێكی زانكۆكه به‌كارهاتبوو وه‌ك "گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هه‌روه‌ها وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی تێرۆریسته‌كان و به‌ڕێوه‌بردن و پلاندانان بۆ هێرشه‌كانیان".
وتی هێزه‌كانی عێراق "گه‌نجینه‌یه‌ك له زانیاری"شیان دۆزیه‌وه، كه بریتیه له تۆمار و نه‌خشه كه ناو و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ندامانی داعش و چه‌كه‌كانیانی له‌خۆگرتووه و هه‌روه‌ها كۆدی نهێنی كه ده‌ستنیشانی ئه‌ركی هه‌ر یه‌كێكیان ده‌كات.
ره‌سوڵ وتیشی ئه‌م دۆكیومێنتانه دراون به ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق.
كتێبخانه‌كه سوتێنرا
جێگری دووه‌می پارێزگای نه‌ینه‌وا، حه‌سه‌ن عه‌لاف، به دیارونای وت داعش له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زانكۆكه‌دا ئاگری به‌ردا له كتێبخانه‌كه‌ی.
وتی كتێبخانه‌كه هه‌زاران كتێبی تێدابوو، له‌پاڵ ده‌سنوسی كۆن و ناوازه‌دا له بواره مه‌عریفیه جۆراوجۆره‌كاندا، له‌وانه زانست و ئه‌ده‌ب.
وتیشی ئه‌مه "كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو به هه‌ر پێوه‌رێك بێت".
هه‌روه‌ها وتی: "تاوانكاریی تێرۆریسته‌كان دژی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، كه دووه‌مین گه‌وره زانكۆ و كۆنترینه له‌دوای زانكۆی به‌غدا، تا دواڕۆژی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌رده‌وام بوو."
عه‌لاف وتی وه‌ك دواهه‌مین نمایشی ته‌حه‌داكردن، گروپه‌كه "ئاگریان به‌ردا له بیناكانی هه‌ندێك له كۆلێژه‌كان و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه".
وتیشی زانكۆی موسڵ كه ساڵی 1967 دامه‌زراوه، 23 كۆلێژ و 12 ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه و نوسینگه‌ی راوێژكاری له‌خۆده‌گرێت، جگه له پێنج كلینیكی پزیشكی، نه‌خۆشخانه‌یه‌ك، شه‌ش مۆزه‌خانه و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوبه‌رێتی و یه‌كه‌ی ته‌كنیكی و ئیداری.
هه‌روه‌ها وتی پێشئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ردابگرێت، 30,794 خوێندكاری بهكهلۆریۆس و ماسته‌ری هه‌بوو، جگه له 4,281 كارمه‌ندانی كۆلێژه‌كان.
رۆحیه‌تی موسڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه
عه‌لاف وتی داعش زانكۆكه‌ی گۆڕیبوو بۆ بنكه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی له موسڵ، كاتێك بۆی ده‌ركه‌وت خوێندكاران ناگه‌ڕێنه‌وه زانكۆكه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا.
وتی: "به‌درێژایی كات زانكۆكه گۆڕا بۆ قه‌ڵایه‌كی گرنگی تێرۆریستان." وتیشی چه‌كدارانی داعش تاقیگە و كهرهسهكانیان له كۆلێژه‌كانی زانست و ئه‌ندازیاریدا به‌كارده‌هێنا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و ته‌قه‌مه‌نی.
ئێستا كه گروپه‌كه له زانكۆكه ده‌ركراوه، حكومه‌تی ناوخۆی نه‌ینه‌وا پشتڕاستیكرده‌وه كه هه‌ر شتێك ده‌كات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زانكۆكه و رێگادان به خوێندكاران ده‌ستبكه‌نه‌وه به خوێندن.
راوێژكارێكی پارێزگای نه‌ینه‌وا، دوره‌ید حیكمه‌ت، وتی ئه‌و وێرانكاری و تێكدهرییهی دژ به زانكۆی موسڵ ئه‌نجامدراوه به‌ده‌ستی داعش، "كرده‌وه‌یه‌كی دڵڕه‌قانه و دڕندانه" بوو.
حیكمه‌ت به دیارونای وت: "به‌های ئه‌م زانكۆیه له‌وه‌دایه كه هه‌زاران زانا و لێكۆڵه‌ری تێدا په‌روه‌رده‌بووه و توێژینه‌وه‌ی زانستیی به‌خشیوه‌ته عێراق و جیهان و به‌شداریی گرنگی هه‌بووه له هه‌موو بواره‌كاندا."
وتیشی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زانكۆكه پێویستی به هه‌وڵێكی زۆری حكومه‌ت هه‌یه كه پێویسته بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی قه‌واره‌ی زیانه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی پێداویستیه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی.
هه‌روه‌ها وتی: "نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆحیه‌تی شاری موسڵ دێت."
زانكوي موصل واتا عربي
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت