سه‌دان سوری رۆژی هه‌ینی (6 ئه‌یلول) خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا دژی رژێم له پارێزگای ئیدلیب، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئاگربه‌ستێكی لاواز چه‌ند مانگێك پێش ئێستا هێرشێكی خوێناویی راوه‌ستاند، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به‌شێك له خۆپیشانده‌ران له نزیك ده‌روازه‌ی سنوریی باب هه‌وای سه‌ر سنووری توركیا كۆبوونه‌وه، ئه‌و شوێنه‌ی پاسه‌وانانی سه‌ر سنووری توركیا هه‌فته‌ی رابردوو گوله‌ی ئاگاداركردنه‌وه و گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێنا بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران.
خۆپیشانده‌ران ئاڵا سێ ئه‌ستێره‌ییه‌كه‌ی راپه‌ڕینه هه‌شت ساڵه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه بوو، دژی رژێم هوتافیان ده‌كێشا، له‌كاتێكدا به‌شێكی تریان داوایان له توركیای پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن ده‌كرد سنووره‌كانی بكاته‌وه.
خۆپیشاندانه‌كان دوای ئه‌وه هاتن كه هه‌فته‌ی رابردوو روسیای هاوپه‌یمانی رژێم ئاگربه‌ستێكی بۆ باكوری خۆرئاوای ناوچه‌ی ئیدلیب راگه‌یاند.
هێرشه ئاسمانییه‌كان راوه‌ستاون له‌وكاته‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه له به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه‌وه چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام له چه‌ند شوێنێك تۆپباران به‌رده‌وامبووه.
سێشه‌ممه، رێكخراوی منداڵپارێز رایگه‌یاند كه هه‌زاران منداڵ به‌هۆی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنه‌وه له باكوری خۆرئاوای سوریا "ره‌نگه نه‌توانن بخوێنن" به‌هۆی تووندوتیژییهكهی ئه‌مدواییانه‌وه.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه بڕیاره پۆله‌كان له كۆتایی ئه‌یلولدا به‌ڕووی فێرخوازاندا بكرێنه‌وه، به‌ڵام ته‌نها نیوه‌ی خوێندگه‌كان له 1,193 خوێندنگه‌ی ناوچه‌كه ده‌توانن ده‌ستپێبكه‌ن.
به‌گوێره‌ی رێكخراوه‌كه: "له‌كاتێكدا ساڵی نوێی خوێندن ده‌ستپێده‌كات، ئه‌و خوێندنگانه‌ی ده‌توانن ده‌ستپێبكه‌ن ته‌نها ده‌توانن 300,000 له 650,000 خوێندكار له‌خۆبگرن."
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه بۆردومانه توونده‌كان له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه 87 ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ییان تێكداوه یان زیانیان پێگه‌یاندوون.
راشیگه‌یاند كه 200 خوێندنگه‌ی تر وه‌ك په‌ناگه بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كارده‌هێنرێن كه به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه ئاواره بوون.