هێزه‌كانی رژێمی سوریا پێشڕه‌ویی زیاتریان كرد به‌ره‌و ناوچه‌ی ئیدلیب، كه زۆربه‌ی زۆری له‌لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه كۆنترۆڵكراوه، چوارشه‌ممه (14 ئاب)، به‌مه‌ش به‌هێواشی له شارۆچكه‌یه‌كی گرنگ نزیك ده‌بنه‌وه دوای چه‌ند مانگێك له بۆردومانی خوێناوی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
له به‌شی باشوری پارێزگاكه، كه زۆربه‌ی زۆری نیشته‌جێی خان شهیخونن، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شاڕێیه‌كی سه‌ره‌كیی داواكراو له‌لایه‌ن رژێمه‌وه، له شارۆچكه‌كه ماوه‌ته‌وه.
شاڕێكه به نێو ئیدلیبدا ده‌ڕوات و دیمه‌شقی ژێرده‌ستی رژێم ده‌به‌ستێته‌وه به شاری حه‌له‌بی باكوره‌وه، كه له كانونی یه‌كه‌می 2016 له‌لایه‌ن رژێم و هاوپه‌یمانانییه‌وه كۆنترۆڵكرایه‌وه.
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه دوای هه‌فته‌یه‌ك له پێشڕه‌ویی زه‌مینی، چوارشه‌ممه هێزه‌كانی رژێم ته‌نها چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له شارۆچكه‌كه‌وه دووربوون.
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "هێزه‌كانی رژێم ئێستا له باشوره‌وه چوار كیلۆمه‌تر له خان شه‌یخونه‌وه دوورن، جگه له كێڵگه‌كان، هیچ شتێك له‌نێوان ئه‌وان و شارۆچكه‌كه‌دا نییه."
ناوبراو وتی له خۆرهه‌ڵاته‌وه چه‌كدارانی پشتیوانی رژێم شه‌ڕده‌كه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گردێك كه شه‌ش كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌كه‌وه دووره.
وتیشی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی چوارشه‌ممه بوونه هۆی كوشتنی 14 سه‌ربازی رژێم، له‌گه‌ڵ 20 توندڕه‌و و حه‌وت چه‌كداری هاوپه‌یمانیان.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه شه‌ڕكردن له باشوری ئیدلیب و ناوچه گوندنشینه‌كانی لازقییه سێشه‌ممه بوونه هۆی كوشتنی 29 چه‌كداری رژێم، له‌گه‌ڵ 30 تووندڕه‌و و هاوپه‌یمانانیان.
راشیگه‌یاند كه هه‌ر له سێشه‌ممه‌دا هێرشه ئاسمانییه‌كان شه‌ش مه‌ده‌نییان له باشوری ئیدلیب كوشت، له‌نێویاندا سێ كه‌سی خه‌ڵكی خان شه‌یخون.
رۆژنامه‌وانێكی ئاژانسی فرانس پرێس وتی له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌یان خێزانی بینیووه كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ناوچه‌كه‌یان به‌جێده‌هێشت و له‌نێو بارهه‌ڵگره ته‌نراو به كه‌لوپه‌له‌كانیاندا به‌ره‌و باكور رێیاندهكرد.