فڕۆكه‌كانی رژێمی سوریا پێنجشه‌ممه (23 ئایار) چه‌ند شارێكی باكوری خۆرئاوای سوریایان بۆردومانكرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كوشتنی پێنج مه‌ده‌نی، له‌كاتێكدا له‌سه‌ر زه‌وی سه‌ربازان و میلیشیاكان له‌گه‌ڵ تووندڕه‌وه‌كاندا له شه‌ڕدان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
بۆردومانه نوێكه‌ی ناوچه‌ی ئیدلیب، كه زۆربه‌ی له ژێركۆنترۆڵی تووندڕهوهكاندایه، دوایهێرشه ئاسمانییه‌كانی شه‌وی سێشه‌ممه و چوارشهممههات كه بووه‌نه هۆی كوشتنی 23 مه‌ده‌نی، كه 12 كه‌سیان له بازاڕێكی جه‌نجاڵدا بوون.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه له ده‌وروبه‌ری پارێزگای حه‌ما، هێزه‌كانی رژێم بۆ ماوه‌ی سێ رۆژه له شه‌ڕدان بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هێرشێكی پێچه‌وانه‌ی تووندڕه‌وه‌كان له ده‌وروبه‌ری شاری كه‌فر نه‌بودا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كوژرانی 15 شه‌ڕكه‌ر، كه 11 كه‌سیان له تووندڕه‌وان بوون.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی رژێمی سوریا ناوچه‌كه‌یان له 8 ئایار گرته‌وه، به‌ڵام تووندڕه‌وه‌كان چوارشه‌ممه زۆربه‌ی ناوچه‌كه‌یان كۆنترۆڵكرده‌وه.
له سێشه‌ممه‌وه، زیاتر له 100 شه‌ڕكه‌ر له ده‌وروبه‌ری كه‌فر نه‌بودا له شه‌ڕدا كوژراون.
ته‌حریر شام كۆنترۆڵی زۆربه‌ی پارێزگاكانی ئیدلیب و ناوچه‌یه‌كی كه‌می ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب و حه‌ما و لازقیه ده‌كات.
هه‌رێمه‌كه كه له ژێرده‌سه‌ڵاتی تووندڕهوكاندایه، له‌سه‌ر كاغه‌ز به‌گوێره‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ناوچه‌ی ئارام پارێزراوه، به‌ڵام رژێم و روسیا له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا بۆردومانه‌كانیان زیادكردووه و ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر چه‌ندین شارۆچكه‌دا له باشوری هه‌رێمه‌كه.