حكومه‌تی عێراق 28 ژن و منداڵی وه‌رگرته‌وه كه له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه رفێنرابوون و له سوریا ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق یه‌كشه‌ممه (14 نیسان) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "چوارده منداڵ و 14 ژنی ئێزیدی، كه خه‌ڵكی شه‌نگال و ته‌له‌عفه‌رن، له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كرانه‌وه."
به‌گوێری به‌یاننامه‌كه، راده‌ستی فیرقه‌ی 15ی لیوای 72 كرانه‌وه له خاڵی سنووری فاو پێشئه‌وه‌ی ببرێن بۆ به‌ڕێوبه‌رێتی پۆلیسی نه‌ینه‌وا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئێزیدییه ئازادكراوه‌كان به‌منزیكانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خێزانه‌كانیان.