هێزه‌كانی عێراق شه‌ش تونێلی داعشیان وێران‌كرد كه عێراق به سوریاوه ده‌به‌ستنه‌وه و پێشتر "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ههڵیكهندبوون كاتێك كۆنترۆڵی چه‌ند به‌شێكی پارێزگای ئه‌نباری كردبوو، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بادیه و جه‌زیره چوارشه‌ممه (27 ئازار) رایانگه‌یاند.
عه‌قید عه‌لی عه‌بدول سه‌لام عوبه‌یدی وتی: "چوار له‌و تونێلانه چه‌ندین چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی، ده‌رمان و ماتۆڕیان له‌نێودابوو."
ناوبراو وتی: "تونێله‌كان له میانه‌ی چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراواندا دۆزرانه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتیان به‌ستبوو به هه‌وڵی مرۆیی و پشتگیریی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی."
وتیشی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌م تونێلانه‌دا به‌شێكن له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ رێگریكردن له دزه‌كردنه ناو خاكی عێراق له سوریاوه و سنوورداركردنی جموجۆڵی پاشماوه و شانه‌كانی داعش.