هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) هێرشێكی ئه‌نجدامدا بۆسه‌ر "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له دواهه‌مین مۆڵگهیدا له سوریا پێنجشه‌ممه (21 ئازار)، ئه‌و راپۆرتانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه گوایا مۆڵگه‌ی تووندڕه‌وه‌كان به‌ته‌واوی كه‌وتووه.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا رایگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی راماڵین به‌رده‌وامن له كه‌مپی باغوز."
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كه دواهه‌مین هێرشی خۆیان بۆسه‌ر گوندی باغوز له خۆرهه‌ڵاتی سوریا له 9 شوبات ده‌ستپێكرد، ئه‌و راپۆرتانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه ده‌ڵێن ته‌واوی مۆڵگه‌كه‌ی داعش كه‌وتۆته ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانیانه‌وه.
فه‌رمانده‌ییه‌كه رایگه‌یاند: "زانیاریی ئازادكردنی ته‌واوه‌تی گونده‌كه ناڕاسته."
هه‌زاران كه‌س مۆڵگه ئابڵۆقهدراوهكهی داعشیان به‌جێهێشتووه له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا و خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌داوه.
به‌گوێره‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له كانونی دووه‌مه‌وه، نزیكه‌ی 67,000 كه‌س مۆڵگهكهیان به‌جێهێشتووه، له‌نێویاندا 5,000 تووندڕه‌و خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌داوه.