هێزه‌كانی عێراق حه‌وت موشه‌ك و موشهكهاوژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان دۆزییه‌وه له بیابانی ئه‌نبار له خۆرئاوای عێراق، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار دووشه‌ممه (18 ئازار) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت: "به پشتبه‌ستن به وێنه ئاسمانییه‌كان، هێزه‌كانی سوپای عێراق حه‌وت موشكی رووسییان له جۆری كاتیوشا به موشه‌كهاوێژی ناوخۆییه‌وه دۆزییه‌وه له وادی جه‌باب، خۆرئاوای ئه‌نبار، كه ئاماده‌كرابوون بۆ به‌كارهێنان."
ناوبراو وتی ئه‌ندامانی سوپا بارهه‌ڵگرێك و چه‌ندین ته‌قه‌مه‌نی و موشهكهاوێژیان له نزیكی شوێنه‌كه دۆزییه‌وه. وتیشی كه‌لوپه‌له دۆزراوه‌كان به‌ته‌واوی له‌ناوبران.