نوێنه‌ره نوێكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا پێنجشه‌ممه (28 شوبات) پێشنیاریكرد كه ده‌وڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان كۆڕبه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تیی هاوبه‌ش دروستبكه‌ن بۆئه‌وه‌ی وڵاته‌كه له شه‌ڕه‌وه به‌ره‌و ئاشتی ببرێت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
گیه‌ر پێده‌رسن، كه له كانونی دووه‌م پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت، له یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنیدا له به‌رده‌م ئه‌نجومی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا پێشنیاره‌كه‌ی پێشكه‌شكرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌رباره‌ی به‌ره‌وپێشچوونی بارودۆخی سوریایه.
پێده‌رسن به ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی وت: "هه‌ستێكی هاوبه‌ش هه‌یه كه ده‌ڵێت بارودۆخی گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕ ره‌نگه هێواشببێتهوه. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا، شه‌ڕه‌كه له ته‌واوبوون به‌دووره."
ناوبراو وتی: "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ببینین چۆن كێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌كرێن و چۆن یارمه‌تی لایه‌نه‌كان بده‌ین له پرۆسه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن سوریاوه ئاراسته‌بكرێت و سوریا خۆی خاوه‌نی بێت، له‌وانه‌یه كۆڕبه‌ندێكی هاوبه‌ش پێویستبێت كه تێیدا وڵاته سه‌ره‌كییه‌كان به‌جدی گفتوگۆبكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه."
پێده‌رسن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێنج سوپای نێوده‌وڵه‌تی له خاك و ئاسمانی سوریادا چالاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن، كه تێیدا مه‌ترسیی رۆژانه هه‌یه بۆ خراپبوونی دۆخه‌كه و بهڵێنیدا كه سه‌رنجی زیاتر بخاته‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی گفتۆگۆ و هه‌ماهه‌نگییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی.
نوێنه‌ره‌كه وتی لیژنه‌ی ده‌ستوور بۆ رێخۆشكردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له سوریا، كه زۆر باسده‌كرێت، پێویسته هه‌رچی زووه كۆببێته‌وه، هه‌رچه‌نده بوونی ناكۆكی ده‌رباره‌ی لیستی به‌شداربووه‌كان به‌رده‌وامه.
پێده‌رسن به ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی وت: "ئاگاداری ئه‌وه‌م كه پێویسته ئه‌م شه‌ڕه كۆتاییپێبێت له‌به‌رخاتری سوریا و ناوچه‌كه و جیهان. ده‌زانم ئێوه هه‌مووتان له قورسایی و سه‌ختیی ئه‌ركه‌كه‌م تێده‌گه‌ن."
شه‌ڕی سوریا پێده‌نێته نۆ ساڵه‌وه له ئازاردا، كه بووه‌ته هۆی مردنی زیاتر له 360,000 كه‌س و ئاواره‌بوونی زیاتر له نیوه‌ی دانیشتوانی پێشی شه‌ڕی وڵاته‌كه.