پێنج ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژران دوای ئەوەی لە خۆرائاوای موسڵ کەمینیان بۆ دانرا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، وەزارەتی بەرگری پێنجشەممە (21 شوبات) رایگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "شانهی هەڵۆکانی هەواڵگری و تیمه تاکتیکیهكهی پێنج خۆکوژیان کوشت کە بۆمبیان لە خۆیان بەستبوو."
راشیگەیاند كه هێزەکان بە هەماهەنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا کەمینیان بۆ چەکداران دانا و ئۆتۆمبیلەکەیان گەمارۆدا پێش ئەوەی بیسوتێنن.
ههروهها رایگەیاند كه ئۆتۆمبیلەکە تێکشکێنرا و "تاوانبارانی ناوی لە نزیك بادوش کوژران، باکوری خۆرئاوای موسڵ".