سه‌ركوه‌زیرانی ئیتالیا گیوسێپ كۆنتێ سه‌ردانی به‌غدای كرد چوارشه‌ممه (6 شوبات) و چاویكه‌وت به هاوتا عێراقییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی شه‌ڕ دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
كۆنتێ به په‌یامنێرانی وت: "هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ له‌ناوبردنی داعش، هه‌وڵی گرنگ و بنچینه‌یی بوون."
ناوبراو وتی: "به‌ڵام ئێمه ده‌بێت ئاگاداربین كه داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كی جدییه‌وه و پێویستی به گرینگیپێدانێكی ورد و هه‌وڵی پێكه‌وه‌یی هه‌یه."
كۆنتێ و به‌رپرسانی عێراق گفتوگۆشیانكرد ده‌رباره‌ی بونیادنانه‌وه‌ی ئابووری و پارستنی شوێنه‌واره كهلتوورییهكانی عێراق.
سه‌ره‌كوه‌زیرانی ئیتالیا وتی وڵاته‌كه‌ی یارمه‌تی "مه‌شقپێكردنی پۆلیسی عێراقی" داوه و شاره‌زایانی خۆی ناردووه بۆ یارمه‌تیدانی یونێسكۆ بۆ پاراستنی گه‌نجینه مێژووییه‌كانی وڵاتێك كه پێنج شوێنه‌واری جیهانی له‌خۆده‌گرێت.