ئه‌مریكا پلانداده‌نێت بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی شه‌ڕكردن دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) سه‌رباری كشانه‌وه‌كه‌ی له سوریا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ چوارشه‌ممه (6 شوبات) هاوپه‌یمانانی دڵنیاكرده‌وه.
له وتاری كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسێكی 79 وڵاتیدا له واشنتۆن ده‌رباره‌ی شه‌ڕی دژی داعش، پۆمپیۆ داوای له وڵاتانی دیكه‌ش كرد كه كاری زیاتر بكه‌ن -- له نێویاندا یارمه‌تیدانی زیاتری سوریا و عێراق و رازیبوون به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی توندڕه‌وه‌كان بۆ وڵاته‌كانی خۆیان كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
پۆمپیۆ وتی: "ئه‌مریكا به‌رده‌وامده‌بێت له سه‌رپه‌رشتیكردنی له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی هیچ به‌زه‌ییه‌كیان نیه."
وتیشی: "داوا له وڵاته‌كانتان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵمان بن، به هه‌وڵه‌كانمان و یارمه‌تی خودا، ئه‌و رۆژه دێت كه له‌ناوبردنی داعش ده‌بێته واقعیه‌ت."
ناوبراو بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی 2,000 سه‌ربازی ئه‌مریكی له سوریا له‌قه‌ڵه‌مدا به "له‌بنچینه‌دا گۆڕانكارییه‌كی تاكتیكی" له‌كاتێكدا تووندڕه‌وه‌كان به جیهاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
پۆمپیۆ وتی: "ئه‌مه گۆڕانكارییه‌ك نیه له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كه‌دا." وتیشی: "شه‌ڕی ئێمه پێویست ناكات هه‌میشه له‌ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه بێت."
ناوبراو وتیشی: "ئێمه پێده‌نێینه سه‌رده‌می جیهادی ناناوه‌ندییه‌وه، كه‌واته ده‌بێت چابووكیش بین له مامهڵهكردنماندا له‌گه‌ڵی."