http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2018/11/29/newsbrief-02

2018-11-29

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان: 'هیچ بەرەوپێشچونێکی ئاشكرا' سەبارەت بە دەستوری سوریا نیە

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا پێنجشەممە (29 تشرینی دووەم) رایگەیاند كه‌ "هیچ بەرەوپێشچونێکی ئاشكرا" لە وتوێژەکانی کازاخستاندا بۆ دەستوری نوێی سوریا نیە، کە وەك هەنگاوێکی گرنگ بەرەو چارەسەرکردنی شەڕی درێژخایەنی وڵاتەکە دەبینرێت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ستافان دی میستورا، کە مانگی رابردوو دەستلەکارکیشانەوەی راگەیاند، درێژەی بە خولەکەی وەك نێردەی ئاشتی دا بۆ دوو رۆژ بۆ وتوێژکردن لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان.

دوای ئه‌و وتوێژانه‌ی له‌لایه‌ن تورکیای پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن و روسیا و ئێرانی پشتیوانی رژیمی سوریاوه‌ پشتگیریكران، بەیاننامەیەك لە نوسینگەی دی میستورا ئاماژەیدا بەوەی نێردەی تایبەت بەپەژارەوە رایدەگەیەنێت كه‌ "هیچ پێشکەوتنێکی ئاشكرا لە سەرکەوتن بەسەر گرێکوێرەی 10 مانگەدا بەدەستنەهاتووە بۆ پێکهێنانی لیژنەیه‌كی دەستوری".

بەیاننامەکە راشیگەیاند کۆبوونەوەی ئەستانە "هەلێکی لەدەستچوو بوو بۆ خێراکردنی دامەزراندنی لیژنەیەکی دەستوری باوەڕپێکراو و هاوسەنگ و گشتگیر، كه‌ سوریا خۆی خاوەنی بێت و لەلایەن سوریاوە سه‌ركردارێتی بكرێت به‌ پاڵپشتی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە".

دانوستانە دوو رۆژەییەکە کە پێنجشەممە کۆتایی هات یازده‌هه‌مین کۆبوونەوە بوو لە ئەستانە لەوکاتەوەی مۆسکۆ دەستیکرد بە هەوڵێکی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی سوریا لەسەرەتای 2017.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha