لانیكه‌م شه‌ش كه‌س كوژران، له نێویاندا دوو سه‌رباز، هه‌روه‌ها 30 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون له‌ئه‌نجامی هێرشێكدا به ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له گه‌یاره، باشوری موسڵ، پۆلیسی عێراق و به‌رپرسانی ته‌ندروستی سێشه‌ممه (23 تشرینی یه‌كه‌م) رایانگه‌یاند.
وتیان ژماره‌ی مردووه‌كان ره‌نگه زیادبكات چونكه به‌شێك له برینداران له بارودۆخێكی سه‌ختدان.
ئۆتۆمبیله‌كه، كه ته‌نرابوو به ته‌قه‌مه‌نی، له‌نزیك رێستۆرانتێك و بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغه‌وه وه‌ستێنرابوو.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان له هێرشه‌كه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه چه‌كدارانی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش) له پشت هێرشه‌كه‌وه‌ن."