جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌ك و خولێكی دروستكردنی بۆمب له ئه‌لبو عه‌لی جاسم له دورگه‌ی ره‌مادی، پارێزگای ئه‌نبار، دۆزرانه‌وه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار دووشه‌ممه (17 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت: "سوپا جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌كی دۆزییه‌وه كه به ده‌یان چه‌كی جۆری مامناوه‌ند و سوك، چه‌ندین ئاڕبیجی و كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی له‌نێودابوو، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه له ئه‌لبو عه‌لی جاسم ئه‌نجامدرا."
ناوبراو وتی: "له‌كاتی پشكنینی شوێنه‌كه‌دا، هێزه‌كانی سوپا تونێلێكی 200 مه‌ترییان دۆزییه‌وه كه كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و نارنجۆكی ده‌ستی و بۆمبی جۆراوجۆری تێدابوو." وتیشی ته‌واوی تونێل و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا.