هه‌واڵه‌كانی عێراق

2 كه‌س ده‌مرن كاتێك به‌له‌مێكی په‌نابه‌رانی عێراقی و سوری هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌

دوو ژن مردن و 16 كه‌سی دیكه‌ كه‌ زۆربه‌یان په‌نابه‌ری عێراقین، له‌ نێویاندا هه‌شت منداڵ، دووشه‌ممه‌ (17 ئه‌یلول) رزگاركران دوای ئه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كه‌یان، كه‌ به‌ره‌و یۆیان ده‌ڕۆیشت، له‌ نزیك كه‌ناره‌كانی باشوری خۆرئاوای توركیا هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.

پاسه‌وانانی كه‌نارده‌ریا په‌نابه‌ره‌كانیان رزگاكرد دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌ره‌به‌یاندا ئاگاداركرانه‌وه‌.

پاساوانانی كه‌نارده‌ریا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌وان 15 عێراقی و سورییان رزگاركردووه‌. راشیانگه‌یاند كه‌ ته‌رمی دوو ژن دۆزراونه‌ته‌وه‌.

راشیانگه‌یاند كه‌ په‌نابه‌ران وتویانه‌ 19 كه‌س له‌ناو به‌له‌مه‌كه‌دا بوون و گه‌ڕان و پشكنینه‌كان به‌دوای ژنێكی تردا كه‌ ونه‌، به‌رده‌وامه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500