چەند باڵیۆزێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان سێشەممە (28 ئاب) نیگەرانیان دەربڕی دەربارەی چارەنوسی مەدەنیەکانی پارێزگای ئیدلیبی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
دوای کۆبونەوەیەکی ئەنجومەن دەربارەی دۆخی مرۆیی سوریا، هۆشدارییان دا لە ئاکامی نەخوازراوی هێرشێکی چاوەڕوانکراوی رژێمی سوریا لە باکوری خۆرئاوای وڵاتەکە.
باڵیۆزی سوید لە ئەنجومەنی ئاسایش، کارڵ ساکو، هۆشداریدا کە "ئەمە ئاکامی کارەساتباری دەبێت و دەکرێت ببێتههۆی کارەساتێکی مرۆیی".
جۆن گینگ، بەپرسی باڵا لە نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی، وتی لە چەند هەفتەی رابردوودا چاودێران ههستیانكردووه به "تێكچوونێكی بهرچاوی رهوشی مرۆیی" لە باکوری خۆرئاوای سوریا.
له پێشهاتێكی تردا، لیندا تۆم، نوێنەری نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە دیمەشق، وتی دەشێت هێرشێك کارەساتی لێبكهوێتهوه و هۆشداریی دا لەوەی دەکرێت 800,000 كهس ئاوارە ببن و ژمارەی ئەو کەسانەی پێویستیان بە کۆمەکی مرۆییه "دەکرێت بهشێوهیهكی دیار زیادبكات".
جێگری باڵیۆزی فەڕەنسا ئان گوگەن وتی فەڕەنسا "زۆر نیگەرانە" لە نیشانهكانی هێرشێکی بەرفراوانی سوریا لە ئیدلیب، بەبیریهێنایەوە کە هەر بەکارهێنانێکی چەکی کیمیایی وەڵامی سەربازیی بەدواوەیەلە لەلایەن واشنتن و پاریس و لەندەنەوە.
باڵیۆزی بەریتانیا کارن پێرس هۆشداری دا لەوەی "هیچ کۆمەکێکی ئاوهدانكردنهوه نادرێت تا پرۆسەیەکی سیاسیی باوەڕپێکراو بەگەڕنەخرێت".
کێلی کاریی لە تیمی دبلۆماسی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان وتی ئەمریکا "زۆر نیگەرانە لە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی مەدەنیهكان گەر رژێم و هاوپەیمانانی هێرشێکی گەورەتر لە ئیدلیب ئەنجامبدەن".
وتی ئەمریکا "بەقوڵی نیگەرانیشە لەوەی کە رژێم رەنگە دووبارە چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت دژی خەڵکی مەدەنی وەك بەشێك لە هێرشەکەی بۆ سەر ئیدلیب".
بەڵام نوێنەری روسیا بەرگریی لە مافی رژێمی سوریا کرد بۆ بەدەستهێنانەوەی کۆنترۆڵ بەسەر پارێزگاکەدا.