شەش کەس، لەنێویاندا ئەندامانی هێزە ئەمنیەکانی عێراق، لە هێرشیکی توندڕەواندا لە باکوری بەغدا کوژران کە چوار کەسی تریشی بریندارکرد، پۆلیسی عێراق پێنجشەممە (23 ئاب) بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند.
ئەفسەرێکی پۆلیس، کە داوای کرد ناوی بڵاونەکرێتەوە، بە ئاژانسەکەی وت چوارشەممە "چەکدارانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) هێرشیانکردە سەر ماڵی ئەندامی پێشوی پەرلەمان، عەدنان جبوری."
وتیشی: "هاوەنیان گرتە ماڵەکە لە گوندی ئەسدیرە،" کە 90 کیلۆمەتر لە باکوری تکریتەوە دورە بەبێئەوەی زیانی گیانی لێبکەوێتەوە.
وتی بەڵام كاتهك پۆلیس و ئەندامانی میلیشیاكان و خهڵكی مهدهنی بەلێشاو بەرەو ناوچەکە چوون، "خۆکوژێك خۆی تەقاندەوە و شەش کەسی کوشت و چوار کەسیشی بریندارکرد."