نۆ كه‌سی داواكراو به تاوانی تیرۆریستی ده‌ستگیركران له ئۆپه‌رسیۆنێكدا كه له‌لایه‌ن هێزه هاوبه‌شه‌كانی پۆلیس و سوپاوه ئه‌نجامدرا له ده‌ره‌وه‌ی سامه‌ڕا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سامه‌ڕا چوارشه‌ممه (11 ته‌موز) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه، عه‌قید ئه‌حمه‌د عیفات به دیارونای وت: "هێزه هاوبه‌شه‌كان زنجیره هێرشێكی له‌ناكاویان ئه‌نجامدا له ناوچه‌كانی لاین، ئه‌لبو به‌دری، ئه‌لبو حه‌نتوش، زلوعییه و زیراع دیجله و پێنج تیرۆریستی گومانلێكراویان ده‌ستگیركرد."
ناوبراو وتی گومانلێكراوه‌كان داواكرابوون به چه‌ندین تاوانی تیرۆریستی، "له‌نێویاندا ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبی ده‌ستكرد، كۆمه‌كی دارایی ئۆپه‌راسیۆنه تیرۆریستییه‌كان و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تیی به 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش)".
وتیشی: "چه‌ندین چه‌ك و سێ بۆمبی ده‌ستكرد و دوو هاوه‌ن و چه‌ندین مینی ده‌ستكردی ناوخۆ له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستیانگیرا به‌رسه‌ردا، له‌گه‌ڵ به‌له‌مێك كه به‌كارهێنرابوو له هێرشێكی مانگی رابردوودا بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان له ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار."