هێزه‌كانی عێراق سێ چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد، كه یه‌كێكیان به‌شداربووه له كوشتاره به‌كۆمه‌ڵه‌كانی پیاوانی خێڵه‌كاندا له خۆرئاوای ئه‌نبار، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار دووشه‌ممه (2 ته‌مووز) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه، عه‌قید محه‌مه‌د دوله‌یمی، وتی: "هانی عه‌وده، سه‌لمان غانییه و جاسم محه‌مه‌د، كه ناسراویشه به جاسم غه‌نام، ده‌ستگیركران."
ناوبراو به دیارونای وت: "سێ ده‌ستگیركراوه‌كه، كه ئه‌ندامی باڵای داعشن، یه‌كێكیان به‌شداربووه له كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌و مه‌ده‌نیانه و پیاوانی خێڵه‌كاندا له خۆرئاوای ئه‌نبار كه ره‌تیانكردۆته‌وه سه‌رانه بده‌ن به داعش."
وتی: "ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان له ئه‌نجامی هه‌وڵ و هاریكاریه‌كاندا بوو له‌گه‌ڵ دانیشتوان له بیابانی روتبه كه له‌وێ خۆیان حه‌شاردابوو." وتیشی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی پێیانگیرا ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا.