عێراق له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی فه‌لوجه له‌سه‌ر روباری فورات ته‌واوبووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه روخێنرا له‌كاتی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی ئازادكردندا، ئه‌نجومه‌نی ناوخۆی فه‌لوجه دووشه‌ممه (25 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، سه‌لام حه‌لبوسی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "یه‌كه ئه‌ندازیاری و ته‌كنیكییه‌كان [ی عێراق]، به پاڵپشتی [هاوكارییه‌كی دارایی] پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی فه‌لوجه‌ی كۆتاییهات."
ناوبراو وتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده‌كه به‌شێكه له پلانێك كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته ناوخۆكه‌وه ئاماده‌كراوه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوه مرۆییه‌كان بۆ بونیادنانه‌وه‌ی فه‌لوجه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژێرخانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه تیرۆریستییه‌كاندا زیانی به‌ركه‌وتبوو.
وتیشی: "پرده‌كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌كرێته‌وه." هه‌روه‌ها وتی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه دواخرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی داعش هه‌ردوو سه‌ری پرده‌كه‌ی له‌ژێره‌وه له‌بنی روباره‌كه‌دا بۆمبڕێژكردبوو.
وتی حكومه‌تی عێراق ناچاربوو كۆمپانیایه‌كی بیانی به‌كرێبگرێت بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان.