چەند هێرشێکی ئاسمانی لە باکوری خۆرئاوای سوریا، پێنجشەممە (7 حوزەیران) کە دەوترێت لەلایەن روسیای هاوپەیمانی رژێمەوە ئەنجامدراوە، 44 مەدەنی کوشت، لەنێویاندا شەش منداڵ، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه هێرشەکان، کە لە ناوچەیەکی نیشتەجێییان دا لە ناوچەی زەردانەی پارێزگای ئیدلیب لە باکوری خۆرئاوا و دەیانی دیکەشی بریندارکرد.
بەیاننامەیەك کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی تاسهوه بڵاوکرایەوە دەڵێت وەزارەتی بەرگری روسیا بەرپەرچی ئەو راپۆرتانەی روانگەكهی دایەوە کە باس لە هێرشەکەی زەردانە دەکەن و وتی "هیچ راستییهكیان تێدانیه".
روانگەکە دەڵێت كه بەگوێرەی شێوازی فڕین بڕیار لەسەر ئەنجامدەرانی هێرشەکان دهدات، لەگەڵ جۆری فڕۆکە و ئەو تەقەمەنییەی بەکارهاتووە.
سەرۆکی روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی بۆی هەیە ژمارەی قوربانیان بەرزترببێتەوە بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك لە قوربانیان هێشتا لەژێر داروپەردووهكاندان.
زۆربەی پارێزگای ئیدلیب لە دەرەوەی دەسەڵاتی رژێمە و لەلایەن چەند چەکدار و توندڕەوێکی ئۆپۆزسیۆنەوە بەڕێوەدەبرێت.
زەردانە تاڕادەیەکی زۆر لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامیەوە کۆنترۆڵکراوە و تەحریر شامیش بهڕادهیهكی كهم بوونی هەیە لەوێ.