هێزه‌كانی عێراق چه‌كدارێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد كه به‌رپرسیاربوو له جبه‌خانه و چه‌كه‌كانی گروپه‌كه له پارێزگای دیاله، وه‌زاره‌تی ناوخۆ چوارشه‌ممه (16 ئایار) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ده‌ستگیركردنه‌كه له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی نێوان سوپا و پۆلیسدا ئه‌نجامدرا له ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ی باكوری خۆرهه‌ڵاتی دیاله به پشتبه‌ستن به زانیاریی هه‌واڵگری.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه ئاژانسی دژه‌تیرۆر و هه‌واڵگری پارێزگای دیاله "زانیاری‌یان به‌ده‌ستگه‌یشت ده‌رباره‌ی نیازی داعش بۆ بانگێشتكردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی به‌رپرسیارن له چه‌ك و جبه‌خانه‌كان له نێو شاره‌كه‌دا."
راشیگه‌یاند كه ئه‌و چه‌كدارانه ئاراسته‌كرابوون بۆ راده‌ستكردنی ئه‌و جبه‌خانانه به شانه نوستووه‌كانی داعش.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه "تێمێكی هاوبه‌ش ده‌ستبه‌جێ پێكهات و نێردرا بۆ سه‌عدییه" كه له‌وێ پیاوێكیان ده‌ستگیركرد كه ناسناوی "ئه‌بو مه‌ریام"ی به‌كارده‌هێنا و به‌رپرسی چه‌ك و جبه‌خانه‌كانی داعش بوو له سه‌عدییه.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان 41 كڵاشینكۆف و چوار چه‌كی ئاڕ پی كه‌ی سووك دۆزرانه‌وه كه له‌نێو به‌رمیلدا له‌ژێر زه‌ویدا شاردرابوونه‌وه.