هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە شارۆچکەکانی نزیك دیمەشق دێنەدەرەوە و داعش بەتەنیا بەجێدەهێڵن

سەدان شەڕکەری ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێنجشەممە (10 ئایار) ناوچەیەکی باشوری دیمەشقیان بەجێهێشت و رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان وەك تاکە گروپی چەکدار بەجێهێشت کە هاوپەیمانی رژێم نیە لە ناوچەکەدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاند پانزە پاس کە شەڕکەران و کەسوکاریانی هەڵگرتبوو، شارۆچکەکانی یەڵدا و بابیلە و بەیت سەحامیان لە سنووری باشوری دیمەشق به‌جێهێشت بەرەو باکوری سوریا.

روانگەکە رایگەیاند كه‌ بەگشتی 8,400 کەس لە سێ شارۆچکەکە براونەتەدەرەوە لەوکاتەوەی رێککەوتنێك هەفتەی رابردوو ئەنجامدرا بۆ دانوستانی پاشەکشەکردن.

بەرپرسی روانگەكه‌، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "بۆیەکەمجار لە 2011ەوە هیچ شەڕکەرێکی ئۆپۆزسیۆن لەناو یان دەوروبەری دیمەشقدا نەماوە جگە لە داعش."

داعش هێشتا ناوچەیەکی بچوکی لەژێردەستدایە لەناو کەمپی یەرموکی ئاوارەکانی فەلەستین و حەجەر ئەسوەدی تەنیشتیدا کە هەردووکیان لەناو دیمەشقدان.

هێزەکانی رژێم هێرشێکی یەك هەفتەییان ئەنجامدا دژی گروپەکە لەوێ و پێنجشەممەش بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لەو ناوچەیە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500