لێكۆڵه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به‌ڵگه كۆده‌كه‌نه‌وه دژی ئه‌نجامده‌رانی تاوانه ترسناكه‌كان كه له شه‌ڕی سوریادا ئه‌نجامدراون سێشه‌ممه (27 ئازار) رایانگه‌یاند كه ده‌ستیانكردووه به له‌بێژنگدانی قه‌باره‌یه‌كی "بێپێشینه" له زانیاری، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
كاسرین مارچی-یوهێل، ئه‌و دادوه‌ره فه‌ره‌نسییه‌ی كه رابه‌رایه‌تی گوژمێكی نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆ به‌دادگایی گه‌یاندنی تاوانكارانی جه‌نگی سوریا، وتی قه‌باره‌یه‌كی "یه‌كجار زۆر" له داتا كهوتۆتهبهردهست كه مه‌حاڵه بۆ لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان بتوانن به‌دواداچوون بۆ هه‌موو تاوانه‌كان بكه‌ن.
وتی: "ئێمه رووبه‌ڕووی قه‌باره‌یه‌كی بێپێشینه له زانیاریی بووینه‌ته‌وه." وتیشی تیمه‌كه‌ی سه‌رقاڵی دانانی سیستمی ته‌كنه‌لۆجیای زانیارین كه له توانایدا بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زانیارییه‌دا بكات.
ئه‌م میكانیزمه نێوده‌وڵه‌تییه بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیه له 2016 دامه‌زرا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی تاوان كه ده‌توانرێت له‌لایه‌ن هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دادگایی، ناوخۆیی یان نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌كاربهێنرێت كه له‌توانایدا بێت هه‌نگاوبنێت دژی ئه‌نجامده‌رانی تاوانه گه‌وره‌كانی سوریا.
مارچی-یوهێل وتی تیمه‌كه‌ی، كه ژماره‌یان ده‌گاته 60 كه‌س، هێشتا له قۆناغی كۆكردنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی زانیاریهكاندایه.
به‌ڵام وتی پێشتر ئه‌وه روونبووه كه تیمه‌كه " له دۆخێك‌دا نابێت كه لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو تاوانه‌كاندا بكه‌ن. ئه‌وه كارێكی زۆر مه‌حاڵ ده‌بێت".
ناوبراو وتی تیمه‌كه تهركیزدهخاتهسهر ئه‌و كه‌یسانه‌ی ده‌كرێت تێیاندا "تاوانكارانی ئاستی باڵا به‌رپرسیاربكرێن" و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌یسانه‌ش كه تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌خۆده‌گرن و ئه‌و تاوانانه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌یه به جێنده‌ره‌وه یان توندوتیژی دژی منداڵان.
وتیشی: "ئێمه به‌دوای به‌رپرسیارانی تاوانی تاكه‌كه‌سیدا ده‌گه‌ڕێن." ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌ئێستادا ئه‌گه‌ره‌كانی دادگاییكردنی تاوانباران لاوازه.