هه‌واڵه‌كانی عێراق

هه‌لیکۆپتەرەکانی سوپا 2 پێگەی داعش تێکدەشکێنن لە رۆژهەڵاتی دیالە

دوو پێگەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە نزیك دەریاچەی حەمرین و چیای عەود لە باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە تێکشکێنران لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای عێراقدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە هەینی (2 ئازار) رایگەیاند.

فەرماندە، فەریق مەزهەر عەزاوی، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری ورد و چاودێری، هه‌لیکۆپتەره‌ هێرشبەره‌كانی سوپای عێراق هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا بۆ بەئامانجگرتنی پێگەکانی داعش لەنزیك دەریاچەی حەمرین و چیای عەود لەسەر سنوری پارێزگای کەرکوك."

وتیشی: "دوو پێگەی داعش، لەنێویاندا کەرەڤانە کە چەند تیرۆرستێکیان تێدابوو، لەگەڵ سێ ئۆتۆمبیل و بڕێکی زۆری تەقەمەنی تێکشکێنران لە هێرشە ئاسمانیەکاندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500